Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

March 29, 2009

جۆرێکی‌تری تەنیاییش ئاوایە کە تۆ هاوکات دەگەڵ‌ بیست سی کەسی تر لە هەمان ژوور و هەمان شوێنی، دەیانبیستی و دەیانبینی و قسەیان دەگەڵ دەکەی کەچی وەک بڵێی دیوارێکی شووشەتان لە نێوان دایە، لێیان نزیک نابییەوە، هەستیان پێ ‌ناکەی!






March 27, 2009

مانترا

آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست. آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست .آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست. آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست. آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست. آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست. آری آری زندگی زیباست، زندگی آتشگهی دیرینه‌ پابرجاست. گر بیفروزیش رقص شعله‌اش از هر کران پیداست، ورنه‌ خاموش است و خاموشی گناه ماست.







March 25, 2009

لاڵ!

تەواوی ڕۆژە سەیر و سەمەرەکانی هاوینی پار و هەموو ئەو شتانەی ڕوویاندا و هەموو ڕۆچوون و ڕوخان و ڕاستبوونەوەکانی بوون بە مۆری بێدەنگی و لە سەر لێوم درا و بێدەنگی قووتی دام. وشەکان لە ناو هەرای دەنگەکانی ناو زەینمدا ون بوون و من مامەوە و سەد قسەی نەگوتراو. من مامەو و کەڵافی ئاڵۆزی هەزار بیری تێکەڵ. سەد قسەی نەگوتراو! نە دەنگێک بۆ گوتنەوەیان و نە هەستێک بۆ نووسینەوەیان. وڵامی هەر پرسیارێک دەیان پرسیاری تازەی بەدواوە بوو و هەر پرسیارێکی تازەش تاسەی زانین و ترس لە تاڵی وڵامەکان! هەزار ساڵ‌ بوو بە قەد ئەو ڕۆژ و مانگانەی تێپەڕین هەستم به تەنیایی و نامۆیی نەکردبوو. دەزانی زۆر ترسام! زۆر دەترسم. دەترسم ئەو توڕەییەی هەموو ڕۆژێ بە ناچار قووتی دەدەمەوە لە ناکاو هه‌ڵچێت و من بە قەد هەموو ڕۆژە توڕەکانی ژیانم بڕشێمەوە. دەترسم ڕۆژێک ڕوخساری ناموی ناو ئاوێنەکه هه‌ڵملووشێت و من تازە قەت نەبمەوە بە خۆم! خۆم کە ئاگای لێم بوو ڕۆژێک لە ژێر بارانی ئێوارەیەکی تەر و تاریکی ئەو شارە قەرەباڵغە خووسام و ئەوەندە ڕۆیشتم تا ماندوویی لەشم ژانی ڕوحمی لە بیربردمەوە. خۆم کە ئاگای لێم بوو چۆن هەموو ڕۆژێ، لە بەری بەیانی تا ئێوارە درەنگان، نوقمی کار دەبووم و شەوانە وەک کەلاکی نیوەگیان دەگەرامەوە ماڵ و گیانی ئەوەم تێدا نەبوو گوێ بۆ زیڕەی زەینم شل کەم.

بیری خۆم دەکەم! خۆم کە دەتوانێت بە شتە بچووکەکان پێبکەنێت و دیارییە ساکارەکانی خۆشبوێت. خۆم کە دەتوانێت هەموو ماندووییەکان و مانگرتنەکانی لە لاپەڕەکانی کتێبێکدا لە بیربکات، خۆم کە دەتوانێت بە خوێندنەوەی نامەیەکی کورت هەست بە بەختەوەری بکات. خۆم کە عاشق بوو، خۆم کە نەیدەزانی عاشق نەبێت...

تەواوی ڕۆژە سەیر و سەمەرەکانی هاوینی پار و هەموو ئەو شتانەی ڕوویاندا و هەموو ڕۆچوون و ڕوخان و ڕاستبوونەوەکانی بوون بە مۆری بێدەنگی و لە سەر لێوم درا و بێدەنگی قووتی دام.

خۆم نایەوێت لاڵ بێت!





March 21, 2009



لە ساڵێکدا کە تێپەڕی...

لە ژنەکانی دەروونم یەکیان دەستی هەڵگرت لە پەڵەقاژه‌ی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان. ئەو، کە زۆر ساڵ دەگەڵ ‌سێبەرەکان ژیابوو لە ڕۆژێکی نە زۆر گەرمی هاوینی پار بڕیاریدا سێبەرەکان بنێژێت و خۆی بژیت، هەر ئەو ڕۆژەش بوو لە پرسەی سێبەرەکان تێر گریا و شینی گێرا و دواتری هەمان ڕۆژ، تەڕایی گۆنای بە پشت دەست سڕییەوە و لوتی هەڵووشی و چواردە ساعەت خەوت و خەونەکانیشی هەر لەوێ‌ بەجێ هێشت! لە ژنەکانی دەروونم یەکیان دەستی هەڵگرت لە خۆی بپرسێ "بـــــــۆ". گرێ پووچکەی پرسیارەکان وایان سەرقاڵ کردبوو مەودای نەبوو بیربکاتەوە"چــــۆن". لە ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی ئەو ساڵەی کە تێپەڕی هەموو داوە‌کانی هەڵپاچی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و هەنگاوێکی تازەی هەڵگرت. لە ژنەکانی دەروونم یەکیان دەستی لە شەڕ دەگەڵ تەنیاییەکانی هەڵگرت. ماندووییەکانی وەبیریان هێناوە لەم شەڕەدا سەرناکەوێت. لە ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی ئەو ساڵەی تێپەڕی تەنیاییەکانی لە پشت سەرداناو و پشت سەری چاو لێنەکردەوە. لە ژنەکانی دەروونم یەکیان بەرۆکی ڕابردووی بەردا و لێی خۆش بوو.

بیر دەکەمەوە ساڵانێک بوون لە ژیانما ساڵانی عاشق بوون، ساڵانی ماچ و باوەش و خۆشەویستیکردن و خەون بە داهاتوو و بۆ داهاتوون دیتن بوون، ساڵانی شێتانە خۆشویستن و بە خۆشەویستی مەست بوون بە مەستی خۆشەویستی کردن بوون. بە خۆم دەڵێم ئەو ساڵانە دیسان دەبنەوە! بیردەکەمەوە ساڵانێک بوون لە ژیانما ساڵانی ڕۆچوون و ڕووخان و دووری و دووربوونەوە بوون. ساڵانی نوقم بوون لە تەنیاییەکاندا، ورد بوون لە دڵتەنگییەکاندا و ونبوون لە بێدەنگییەکاندا. بە خۆم دەڵێم ئەو ساڵانە دیسان دەبنەوە! بیردەکەمەوە ساڵانێک بوون لە ژیانما ساڵانی گەورە بوون، پێگەیشتن و تێگەیشتن لە خۆم بوون. ساڵانی سەرهەڵدان، ڕیشەداکوتان و ئارام بوونەوە. بە خۆم دەڵێم ئەو ساڵانە دیسان دەبنەوە.

بیردەکەمەوە ژیان بەردەوامە. ڕۆژەکان تێدەپەڕن و جێ پێیان لە سەر لەش و ڕۆحمان دەمێنێتەوە. ڕۆدەچین، دەڕوخێین بەڵام هەڵدەستینەوە. چاوەڕێی هاتنی" ئەو ڕۆژەی وەک هیچ ڕۆژێکی تر نییه" گەورەتری هەڵەی ژیانە...

خۆزگە نه‌ترسین، خۆزگه‌ ڕۆژەکانمان بژین!

.

.

.

ساڵێکی تازەی پڕ‌لە خۆشی و خۆشەویستیتان هەبێت!






March 8, 2009

هەشتی مارسی ئەمساڵ!

1)‌ احکام 70 ضربه و 15 ضربه شلاق برای سوسن رازانی و شيوا خيرآبادی دو فعال زن کارگری که در روز 11 ‏خرداد 87، در مراسم بزرگداشت روز جهانی کارگر در شهر سنندج دستگير شده بودند، روز 30 بهمن 87 در شهر ‏سنندج به اجرا درآمد. ‏


2) لە کۆڕی شێعر و شەوی هەڵپەرکێ به بۆنی ڕۆژی ژن، کاتێکی خۆشتان بێت!









March 1, 2009

وەبیرهێنانەوەیەک!

Gloria Jean Watkins یان بێل هۆکس، نووسەر و فێمینیستی ئامریکایی سەرچاوەی ئیلهامی زۆرێک لە ژنانی ڕەش پێست و ژنانی گەلانی تر بووه. بێل لە کتێبەکانی دا سەبارەت بە ژنانی ڕەش پێست باس له پەیوەندی نێوان ڕەگەز ، جنسییەت و چینی کۆمەڵایەتی دەکات. ئەو هاوکات ئاماژە به گرنگ بوونی قسە کردن بۆ ژنان، بێدەنگ نەبوونیان و نووسینەوەی چیرۆکی ژیانی خۆیان دەکات. لە شوێنک دەڵێت:‌
"بۆ ئێمە، قسە کردن لە تەجرەبەکان و ڕاستییەکانی ژیانمان، تەنیا جوان نووسین و خوڵقاندنی ئەدەبیات نییه، بەڵکوو جوڵانەوەیەکی سیاسییە، جۆرێک بەڕەوڕو بوونەوەیە، بەڕەوڕوو بوونەوە دەگەڵ سیاسەتی دەسەڵاتدارە کە ئێمەی بێ ناو و بێدەنگ دەوێت. نووسینی ژنان لە تەجرەبەکانیان کارێکی بوێرانەیە و لە لایان دەسەڵاتدارانەوە وەک هەرەشە دەبیندرێت و هەر بۆیەش هەوڵیان داوە ئەو "هەرەشەیە" لە ناو بەرن و بێدەنگی کەن."**

Patricia Hill Collins پاتریشیا، کۆمەڵناس و فێمینیستی ئامریکایی باس لە پەیوەندی نزیک و لە یەکگرێدراوی هۆ جۆربەجۆرەکان دەکات کە بنەمای چەوسانەوە و سەرکوت لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا دادەڕێژن. بە ڕای پاتریشیا بۆ لێکدانەوەی بنەما و چوارچێوی دەسەڵاتی کۆمەڵگە دەبێ هەموو race/ethnicity, gender, religion, nationality, sexual orientation, class, species or disability لە بەر چاو بگیرێن. پەیوەندی نێوان هەموو ئەو بەشانە و ڕەنگدانەوەیان لە سەر یەکترن کە ڕێ خۆشکەرن و دەرفەتی چەوسانەوە بۆ دەسەڵاتدارەکان دەڕەخسێنن. پاتریشیا لە سەر ئەو باوەڕەیە کە قسە کردن لە تەجرەبە تاکە کەسییەکان گرنگە. پاتریشیا دەڵێ قسە کردن و (خۆ)ڕوونکردنە سەبارەت بە زوڵم و چەوسانەوەیەک کە لە مرۆڤ بە گشتی و لە ژن بە تایبەتی دەکرێت هه‌نگاوێکی گرنگ له‌ ڕێی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە.

****

ئەدەبیاتی فێمینیستی بایەخێکی زۆر بۆ قسە کردن و نووسینەوەی تەجرەبە تاکەکەسییەکانی ژنان دادەنێت و نووسین وەک خەباتێکی سیاسی، کۆمەلایەتی و بەڕەوڕوو بوونەوەی دەسەڵاتی چەوسێنەر دەبینێت.

بریا ژنە پێشمەرگەکانمان، دایکەکان، کچە گەنجەکان و بەگشتی ژنی کورد مێژووی ژیانی خۆیان دەنووسییەوە. مەڵێن بێ سوودە. دڵنیا بن زۆر ژن هەن خۆیان لە چیرۆکەکانی ئێوەدا دەناسنەوە. تەجرەبەکانتان بنووسنەوە. باسی بکەن. ئەوە خۆی ڕێگەیەکی باشە دەسەڵات، داب و نەریت و کولتور بەرنە ژێر پرسیار. هەر ئەو دەسەڵات و نەریت و کولتورەی ئێمەی بێدەنگ و بێ ناو دەوێت. هەر ئەو باوەڕەی ژن و شەرم دەخاتە یەک کەوانەوە. هەر ئەو قسەکردنه، ئەو لە خۆوردبوونەوەیە و خۆناسینە و بێ دەنگ نەبوونە خۆی گۆڕانکارییەکە. لە خۆمان ڕا دەست پێ‌بکەین. ژنانی دونیامان پێ ڕزگار نابێت. لانی کەم با خۆمان ڕزگار بکەین!




** "Talking Back: Thinking Feminist, Thinking Black,"






www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------