June 21, 2002
نووسین بۆ من وه‌ک هه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌ڵافی ئاڵۆزی بیره‌كانمه. ده‌نووسم چونكه زۆ ركه‌م قسه ده‌كه‌م! سه‌ره‌تای قسه نه‌كردنم به هۆی شه‌رمێكی كچانه بوو كه فێریان كردبووم. "كچ ده‌بێ نه‌جیب و به شه‌رم و حه‌یا بێ"، ئه‌وه شتێک بوو به درێژایی ساڵانی منداڵی و میرمنداڵیم بیستبووم. دواتر و ئێستا ئیتر هۆی قسه نه‌كردنم شه‌رم نه‌بوو به‌ڵكوو دیم زۆر زۆر شت هه‌یه من قه‌تم نه‌بیستووه، دیم له بیستن و گوێ گرتن باشتر خۆم و كه‌سه‌كانی ده‌وروو به‌رم ده‌ناسم، دیم هه‌موو كه‌س ده‌توانێ زۆر قسه بكات، كه‌م كه‌س ده‌توانن زۆر گوێ بده‌ن، كه‌م كه‌س ده‌توانن بیسه‌رێكی باش بن، بۆیه ورده ورد خۆم فێری گوێ گرتن كرد... هه‌ر ئاوا بوو زانیم گوێدان شتێكه و بیستن شتێكی‌تر!
Comments:
Post a Comment
|