July 1, 2002
چه‌ند ده‌ترسم، كه دێمه‌وه، هه‌واڵێكی تاڵت پێ بێ. چه‌ند ده‌ترسم، كه باوه‌شت پێدا ده‌كه‌م، بۆنی نامۆیه‌كت لێ بێ. چه‌ند ده‌ترسم، كه دێمه‌وه. گرامه‌ری زمانی چاو، ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ. چه‌ند ده‌ترسم، پله‌ی گه‌رمیی په‌نجه‌كانت وه‌ك به‌جێم هێشت وا نه‌مابێ. له‌مه‌ش زێتر، چه‌ند ده‌ترسم، كه‌سم، هاوڕێم، كه دێمه‌وه، تۆ وه‌ك خۆت بیت، من بگۆڕێم. په‌شێو! |