July 3, 2002
دیسان شه‌و دره‌نگه و من هێشتا خه‌وم نایه !... شه‌وێكی سپییه... ئاسمان پڕه له هه‌وری خۆڵاوی!! ... ئه‌ستێره ونن و باران ورده ورده ده‌بارێ... گرێی گریانێك ڕێی هه‌ناسه‌ی پێ گرتووم... ده‌ستی شینی تاسه‌یه‌ك گۆمی مه‌ندی بیره كۆن و تۆز لێ نیشتۆ‌كانمی هه‌ژاندووه و شه‌پۆلی یاده‌كان به‌ره‌و كه‌ناری خه‌یاڵ ڕاده‌دات ... ئه‌و كه‌ناره‌ی تۆزی ته‌مێك دایپۆشیوه وته‌نیا بۆنی بیره‌وه‌ری كۆنی لێ دێت.... بیریان ده‌كه‌م....... بیریان ده‌كه‌م و ئه‌م بیره‌وه‌رییه تۆز له نیشتووانه چی دی تونیایه‌تی دڵ و گیانم ناشكێنن... سه‌ر له نوێ دیتنه‌وه‌یان... جارێكی دی له باوه‌ش گرتنه‌وه‌یان ، بیستنی ده‌نگیان، ناسینیان، ناسینه‌وه‌یان... نازانم...ئه‌وانه ره‌نگبێ ئه‌م نامۆییه، ئه‌م تاسه و دڵته‌نگییه‌م له دڵا بمرێنن.... باران، هێشتا هه‌ر ده‌بارێ..... |