July 4, 2002
بیرم له قسه‌كانی گوڵه گه‌نم ده‌كرده‌وه كه نووسین به زمانی دایكی چ تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه ... بیرم له‌و ترس و دوو دڵییه كرده‌وه كه كاتی نووسین به كوردی هه‌ستی پێ ده‌كه‌م... هه‌روه‌ها له تێمان و تێرامانمان له مانای هێنده له وشه‌كان ، یان دیتنه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بۆ ده‌ربرینی هه‌ستێك...ڕاسته، زۆر ساكار نییه... هێنده جار مرۆڤ ماندوو ده‌بێت و حه‌ز ده‌كات كۆڵ بدات و ده‌ست هه‌ڵگرێت.... به‌ڵام، من خۆم، هه‌ڕچی بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه ناتوانم ده‌ست هه‌ڵگرم... زمان به‌شێكه له من. وشه‌كان بۆ من ئاوێنه‌ن بۆ نیشان دانی باڵای بیر و هه‌ستم... بێ زمان ئێمه هیچ نین... بوونی زمان به‌قه‌ت بوونی وڵات و مێژوو و ئاڵا گرینگه... له كوردستانی دواڕۆژ به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ین و ده‌نووسین، ئه‌گه ئه‌مرۆ له بیری پاراستن و په‌ره پێدانی زمانی خۆمان نه‌بین...؟؟ زمان به‌شێكه له كه‌سایه‌تی... زمان پێناسه‌یه، ئیدێنتیتێته... به زمان میژوو و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك تۆمار ده‌كردرێت... ئه‌ی بۆ ،بۆ فێر بوونی، بۆ پاراستنی، بۆ په‌ره پێدانی هه‌ول نه‌ده‌ین....؟؟ گوڵه گه‌نم ڕاست ده‌كات... بۆ ده‌ربرینی هه‌ستی ده‌روون، بۆ نیشان دانی ئێش و ئازار، ته‌م و ته‌نیایی، خه‌ون و خۆشی ، پێكه‌نین و فرمێسك... زمانی هه‌ست پێویسته، و چ زمانێك له زمانی دایكی به هه‌ستی مرۆڤ ئاشناتره....؟ با به هه‌ڵه‌ش بنووسین...با وشه‌شمان كه بێت... به‌ڵام با كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌رده‌وام بین... |