July 7, 2002
دانیشتووم، گوێ ده‌ده‌م به مۆسیقا، ده‌نگی سه‌نتووره!! زۆرم حه‌ز له سۆزی ئه‌م سازه‌یه... نه‌رمه، مێهره‌بانه. چاو كه، له سه‌ر یه‌ك داده‌نێم، ده‌ڵێی په‌نجه‌ی نه‌رمی شنه‌ی فێنكی شه‌وی هاوینه، كایه به قژی ڕه‌ش و درێژم ده‌كات و به سه‌ر گۆناما ده‌خشێ و به نه‌رم و نیانی سێبه‌رێك ، دێت و چڕژێ ده‌خاته درزی ته‌نیایمه‌وه... سێبه‌ری گه‌ڵای داری پشت په‌نجه‌ره‌كه‌م كه‌وتۆته سه‌ر دیواری ژوره‌كه‌م و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نه‌رمی مۆسیقاكه كه‌وتۆته سه‌ما. كۆتری خه‌یاڵێك له ئاسمانی هه‌وراوی !! یادما كه‌وتۆته فڕین... جار نا، ده‌ڵێم بریا ئه‌و ڕۆژانه دیسان هاتبانه‌وه... بریا! ئه‌گه لێره بان ده‌زانم ده‌متوانی له‌گه‌ڵیان گرێی ئه‌م گریا‌نه بكه‌مه‌وه،... ده‌زانم دڵی من و دڵی تۆش بێزاره له مه‌ودای نێوانمان. |