July 9, 2002
پار هاوینێ به‌ڵێن وا بوو من و دوو هاورێم بچینه‌وه بۆ كوردستان، سه‌فه‌رێكی ئاسایی نه‌بوو . له " قامیشلۆ " را ده‌ستمان پێ ده‌كرد و به "ده‌هۆك" دا ده‌چووین بۆ "سلێمانی" و" هه‌ولێر" و دوایش "سه‌رده‌شت" و "مه‌هاباد" و "سنه"، گه‌رانه‌وه‌شمان به "وان" و "دیاربه‌كر" دا ده‌بوو. وای لێ هات سه‌فه‌ره‌كه‌مان به داخه‌وه سه‌ری نه‌گرت ، ئاواته‌كه‌ی به‌ڵام ، له دڵمانا هه‌ر مابوو. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ساڵ هاوینمان به دڵه كووته‌یه‌كی سه‌یر چاوه‌رێ ده‌كرد. مه‌خابن یه‌كێك له‌م هاورێیانه‌مان كه زۆریش به تاسه‌ی چوونه‌وه‌ی كوردستان بوو چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش " بارگه‌ی بۆ هه‌وار " تێكنا و بێ ماڵئاوایی، ڕێی سه‌فه‌رێكی بێ گه‌رانه‌وه‌ی گرته به‌ر. هاوینی ئه‌م ساڵیش پڕ بوو له تاسه‌ی كۆچی له ناكاوی ئه‌م كۆتره جوانه و ته‌می تاسه‌ی فڕینی له ئاسمانی شینی كوردستان. دیاره هاوین هه‌ر دێته‌وه، ده‌ڵێن ئه‌م ساڵ نا، ساڵێكی تر... به‌ڵام ئێستا ده‌زانم له هه‌ر جێیه‌كی خاكی كوردستان، له هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك كه بم، ته‌زی خه‌می نه‌بوونی" ئه‌و" ئۆقره‌م لێ هه‌ڵده‌گرێ. نازانم دڵی وه‌م هه‌یه " بێ ئه‌و" بچمه‌وه یان نا، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم ئه‌و سه‌فه‌ره قه‌ت نابێت به‌و سه‌فه‌ره‌ی ئێمه چه‌ند ساڵ بوو خه‌ومان پێوه ده‌بینی... ڕقم له " مردن" ده‌بێته‌وه... ئه‌ویش ئاوا، كه له ناكاو، دێت و سێبه‌ری ڕه‌شی نه‌مانی ده‌خاته سه‌ر نه‌مامی ژیان!!... نا، زۆرتری باس ناكه‌م....... زۆرم بیر كردووه ! |