July 15, 2002
شه‌و دره‌نگه و من هێشتا هه‌ر وه‌خه‌به‌رم . ده‌بینم چۆن تاریكی ، ورده ورده، داوێنی ڕه‌شی كۆ ده‌كاته‌وه و ڕۆژ، تارای سپیی ده‌كێشێته سه‌ر ڕوخساری شار. ده‌بینم چۆن ئه‌ستێره به گه‌رمای یه‌كه‌م تیشكی ڕۆژ ده‌توێنه‌وه و خۆر به لار و له‌نجه، چاو هه‌ڵدێنێ. **له‌عنه‌ت، بۆ خه‌وم لێ ناكه‌وێ ! حه‌ز ده‌كه‌م خه‌و بێت و تا ده‌كرێ دوورم كاته‌وه... كه‌چی كۆڵانی ز‌ه‌ینم ده‌بێته مه‌یدانی غار غارێنی ده‌یان خه‌یاڵی جۆر به جۆر... ئێستا لێره‌م، له كوچه‌ی "ابن عه‌باسی" ! من شادی و كه‌مال و شه‌هاب و كامران خه‌ریكین كایه‌ی"هفت سنگ" ده‌كه‌ین، كه‌مال و شه‌هاب فێڵمان لێ ده‌كه‌ن ، شادی پێ ده‌زانێ ، شه‌هابی فێر ده‌كات گزه لێ بدات، ئه‌ویش ده‌یكات .... ده‌نگی قاقا و پێكه‌نین دێت، هه‌ڵات هه‌لات و هه‌را هه‌رای ئێمه منداڵانی به‌دفه‌ری گه‌ره‌ك خه‌وی پاش نیوه‌ڕۆی له هه‌موویان حه‌رام كردووه، -- ئه‌رێ ده‌به‌سه، ره‌بی قڕانو تێ كه‌وێ ،(دۆعای به‌خێری دایكانی گه‌ره‌كه له پشت سه‌رمان!) ** ماندووم، ده‌ڵێن شیری گه‌رم بۆ بێ خه‌وی باشه،... جا باشیش بێ، به من چی !! خۆ من قه‌ت شیر له ماڵم دا نییه... ده‌بێ بنووم ... بۆ خه‌وم لێ ناكه‌وێ !! نێو منی بوسه‌كانی مه‌هاباد - سه‌رده‌شت چه‌ند ناخۆشه، گه‌رم، گه‌رم... بۆنی هه‌زار شت تێكه‌ڵه، له په‌نیری كوپه‌ی را بگره تا بۆنی جگه‌ره و توتنی هه‌رزان! ئوتوبوسه‌كانی ته‌ورێز وا نین، كه‌س بۆی نییه له ناوه‌وه جگه‌ره بكێشێ، بۆنی په‌نیریش نایه... ته‌قه ته‌قی توو ترووكاندن به‌ڵام له سه‌ر جێی خۆیه‌تی. كاكی شۆفیر ته‌واوی رێ گۆرانی "حمیرا" لێ ده‌دا، نازانم چۆن لێی ماندوو نابێ. ** بنوو، بنوو ، بنوو ، بنوو، بنوو.... شه‌وه‌كانی سنه‌ی ...!! من و ڕامین و ئه‌فشین تا به‌ره به‌ری به‌یانی داده‌نیشین و قسان ده‌كه‌ین ڕۆح بانگ ده‌كرین و باسی شتی ترسناك ده‌كه‌ین و قاقا پێده‌كه‌نین... شه‌ڕه باڵنج ده‌كه‌ین و به لیوان ئاو به یه‌ك داده‌كه‌ێن . كاكم ڕامین ده‌نێرێ جگه‌ره‌ێ بۆ بكرێ، من بۆم نییه له‌گه‌ڵی بچم. hmmm پێی وایه. ڕامین چاوه‌رێم ده‌كات، به ده‌رگای پشته‌وه، من و ئه‌فشین خۆ ده‌دزینه‌وه. قۆڵ له قۆڵی یه‌ك ده‌رۆین، گۆرانی " جاده چۆڵ و ........... كاتی به‌یانی ... " به ده‌نگی به‌رێز ده‌خوێنین. له هه‌موو ده‌رگاكانی سه‌ر رێمان ده‌ده‌ین و هه‌ڵده‌ین...... كه ده‌گه‌ێنه‌وه ماڵێ، كاكم چینێكمان شه‌ر پێ ده‌فرۆشێ . **به‌سه بنوو... به‌سه....چاو له سه‌ر یه‌ك دانێ... بنوو. ئه‌وه چییه؟ فڕۆكه‌یه‌ك له دووری دووره‌وه ، ده‌نگی نابیسم، چرا زه‌رد و ناره‌نجییه‌كانی به‌ڵام دیارن. بڵێی به‌ره‌و كوێ بچێ ؟ بڵێی چه‌ند كه‌سی تێدا بێ ؟ ... تاران، ساڵی 1993یه، ترس و فرمێسك ده‌ست لێ یه‌خه‌م ناكه‌نه‌وه ، نه‌من كه‌س ده‌ناسم ، نه‌كه‌س دیاره ویستی وه‌ی هه‌یه من بناسێ ... فڕۆكه‌كه‌مان زۆر گه‌وره نییه، ژنێك له لای من دانیشتووه، هه‌ر ده‌خوا... شه‌وه، من هیچ كوێ نابینم، نازانم چه‌ند دوور بووینه‌ته‌وه، نازانم كه‌ی ده‌گه‌ینێ ... جار نا، ئاره‌زوو ده‌كه‌م قه‌ت نه‌گه‌ینێ.... ** بنوو ..تكایه... بنوو. ماندووت كردم... بنوو سه‌رم قوورسه، چاوم قوورستر، خه‌وم دێ ، خه‌و به‌ڵام له چاوم ناكه‌وێ... ده‌بێ ، ده‌بێ بنووم. خۆم گڵۆڵه ده‌كه‌م و ده‌خزمه ژێر په‌تۆكه‌م، خۆم له خه‌یاڵان ده‌شار مه‌وه...... بنوو... بنوو |