July 16, 2002
له لای خۆمان باو بوو ده‌یان گووت: كوێر له خودای چی ده‌وێ ؟ عه‌ینه‌كێكی دوودی و گۆچانێك !! من پێم وا بووگۆچانهكهی پێویسته بۆ وه‌ی له قووڵكه و جۆگه‌له و چاڵاو و ماڵاوان نه‌كه‌وێ، كه چی ڕۆژێك : من و هاورێیه‌كم له شه‌قامی هه‌میشه ئاوه‌دانی "شه‌هناز" ی ته‌ورێز ده‌رۆیشتین، له گۆشه‌یه‌كی سه‌ری چوار ڕێی ئه‌م شه‌قامه پیاوێك دانیشتبوو و منداڵێكی كز و لاوازی له پێش بوو، منداڵه‌كه چڵم و لیكی تێكه‌ل ببۆوه و ده‌نكێكی موو به سه‌رێوه نه‌بوو . پیاوه‌كه خۆشی عه‌ینه‌كێكی دوودی شیكی لێ دابوو و گۆچانێكی له په‌نا بوو. من ئه‌و ده‌میش و ئێستاش ، له دانی پاره به "سۆاڵكهر" گرفتم هه‌بووه، شه‌رم ده‌كه‌م پاره‌یان بۆ دانێم ، نازانێم بۆ هه‌میشه پێم وابووه رێگه‌یه‌كی دی ده‌بێ هه‌بێ، ( قه‌تیش نه‌مزانی كام ڕێگه‌یه) ، ئه‌و هاوڕێیه‌م 50 تمه‌نی ده‌رهێنا و به ئارامی له پێش كابراكه‌ی دانا، و هه‌نگاوێك دوور بۆوه كه من له پڕ بیستم هاواری لێ په‌یدا بوو : ئاااااااااااااااایییی مه‌لێ كابرای "سواڵكه‌ر به گۆچانه‌كه‌ی گرم یه‌كی له رانی ئه‌و هاورێیه‌م ڕاكێشابوو و به تووڕه‌یه‌وه ده‌یگووت: 50 تمه‌نی چ لێ بكه‌م ، به دمی كێی داده‌م.... ئه‌وه‌م بۆیه وه‌بیر هاته‌وه ، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی كوردستان خوێندمه‌وه ، كابرایه‌كی "سواڵكه‌ر" ده‌ڵێ : خه‌ڵك چاو چنووكن، تا بێزاریان نه‌که‌م ، پاره‌م ناده‌نێ! |