July 20, 2002
شه‌و وه‌ك سێبه‌رێك له سه‌ر سنگی شار ڕاكشاوه. داره‌كان خۆیان داوه‌ته ده‌ست لاواندنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شنه‌یه‌كی نه زۆر فێنك، جێ پێی ئه‌ستێره‌كان پڕه له ڕه‌شایی و خه‌وی باخچه‌ی به ده‌رگای ماڵه‌كه‌م به ده‌نگی پێی چه‌ند ڕێبوارێكی سه‌رخۆش زڕاوه. ئه‌رێ كات ده‌ڕوا یان وه‌ستاوه ؟ كاتژمێری ژووره‌كه‌م ده‌نگی نایه و په‌پووله‌ی خه‌وه‌كانم، نازانم له ئاسمانی كام چا‌وا گیرساوه‌ته‌وه !! خه‌وم بۆ چییه...... ماسی بیرێكی شیرن له گۆمی شینی یاده‌كانما مه‌له ده‌كات و ختووكه‌ی دڵم ده‌دا... ! **** شه‌و هێدی هێدی ده‌توێته‌وه ! **** ڕۆژ ورده ورده داوێنی كراسه زه‌رد و سووره‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، خۆر ، ماندوو ماندوو به باوێشك دان چاو هه‌ڵدێنێ و سه‌ر ده‌خاته سه‌ر شانی شار... زۆرجار رۆژم خۆش ناوێت . ڕۆژ پڕه لا هه‌را هه‌را و هاژه هاژ . ڕۆژ پڕه له چاوی برسی و ده‌ستی سارد. ڕۆژ پڕه له ئینسان و هه‌موو كه‌س هه‌میشه ته‌نیایه !! به ڕۆژ بۆنی بارانت بۆ نایه ! **** - ده‌ڵێم بڵێی به‌ڕاست خودا هه‌بێ؟ بڵێی به‌هه‌شتێك و دۆزه‌خ هه‌بێ ؟ بڵێی پاش مردن زیندوو بینه‌وه ؟ بڵێی دۆزه‌خه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیایه‌ی ئێمه چه‌نده‌ی فه‌رق هه‌بێ ؟ بڵێی چه‌ند كه‌س بچنه به‌هه‌شت ؟ ئه‌گه وا بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دنیایه ده‌ستكردی ئه‌و بێ، تێناگه‌م ، خۆ ده‌لێن زۆر زانایه، ئه‌ی ئه‌و دنیایه‌ی ئێمه‌ی بۆ وا تێكداوه ؟ - بزه‌ی دێتێ ، ده‌ست به سه‌رما دێنێ . مێهره‌بانه. ده‌ڵێ : ئه‌و شتانه هه‌ن ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌رت پێیان هه‌بێ ! **** ڕۆژ بۆته‌وه ، خه‌یاڵی خوا و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ وه‌لا ده‌نێم . ده‌ست ده‌كه‌مه ملی یادێكی شیرن و ده‌خزێمه نێو باوه‌شی خه‌و ! |