July 17, 2002
جار نا، مه‌یلێك، ویستێك بۆ هاوارێ، بۆ ده‌نگێ تا ئه‌م بێ‌ده‌نگییه سامناكه بشكێنێ و چڕژێ بخاته دیواره‌كان.. ده‌نگێك! ده‌نگێك چیرۆكی ئاشنایی و ئاشتی بڵێته‌وه ، ده‌نگێكی كه‌سك وا له ناهومێدی ڕه‌شی زه‌وی شه‌قارشه‌قار دا پڕ بێ له باران ... ده‌ستێك تا قژی ئاڵۆزی خه‌وه‌نه‌كانم شانه كات و ملوانكه‌ی پچڕاوی خه‌وه شینه‌كانم بهۆنێته‌وه... بستێك زه‌وی وشك بۆ دانیشتن، بۆ حه‌سانه‌وه... یان نا، گه‌زێك له‌م ئاسمانه پان و به‌رینه بۆ فڕین ، فڕین و دوور بوونه‌وه ... |