July 21, 2002
ئه‌مڕۆش له‌و ڕۆژانه‌یه وا ده‌ڵێی خاك و خۆڵی دنیات به سه‌ر و ناوچاوانی ئاسمان پڕ‌ژاندووه ، ده‌ڵێی قه‌تی خۆر به خۆیه‌وه نه‌دیوه، جاروبار بارانێك دای ده‌كا و هه‌وره تریشقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی ده‌شكێنێ. لێره‌وه وا من دانیشتووم، بستێك ئاسمانی نێوچاوان گرژم لێ دیاره، ده‌بیسم چۆن تنووكه‌ی باران خۆ له سنگی په‌نجه‌ره داخراوه‌م ده‌كووتێ و دوایی به به‌ژنی تاریكایی دا شۆر ده‌بێته‌وه و له به‌ر چاوان وون ده‌بێ ! نازانم بۆ ئه‌و بارانه خاك ۆ خۆلی نێوچاوانی ئاسمان ناشواته‌وه !!؟ |