July 26, 2002
تێده‌په‌ڕن، ڕۆژه‌كان ده‌ڵێم. هێدی هێدی، نه ئاورویه‌ك له ئێمه ده‌ده‌نه‌وه، نه چاوره‌رێمان ده‌كه‌ن بگه‌ینه لایان تا پێكه‌كه‌وه تێپه‌ر بین. تێده‌په‌رن، ڕۆژه‌كان ده‌ڵێم، ده‌ڕۆن و ده‌بن به دۆینێ، به ڕابردوو ، به یه‌ك بیره‌وه‌ری یان هه‌ر له بیر ده‌چنه‌وه. من تێپه‌ر بوونی ساته‌كان و ڕۆژه‌كان ده‌بینم و هه‌ر وا چاوه‌رێم . چاوه‌رێی هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌ی له هیچ ڕۆژێكی دی ناچێت. ئه‌و ڕۆژه‌ی له هیچ ڕۆژێكی دی ناچێت و چاره‌نووسه‌كان له پێشدا دیاری نه‌كراون. ئه‌و ڕۆژه‌ی من ده‌نگی خۆمم دیتۆته‌وه و گۆرانییه‌كی تازه بۆ ژیان ده‌ڵێمه‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی له هیچ ڕۆژێكی دی ناچێت و خۆشه‌ویستی تاوان نێت و ئینسان ئه‌وه‌نده هه‌رزان نییه . ڕۆژه‌كان تێده‌په‌رن و من چاوه‌رێی هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌م، وا فڕین خه‌ون نییه و دڵداری چی دی چیرۆكی كۆنی ناو كتێبه كۆنه‌كان نییه. ئه‌و ڕۆژه‌ی دیاری ژیان بۆ من زه‌رده خه‌نه‌ی به‌خته‌وه‌رییه و بیره‌وه‌ری من له ژیان فرمێسكی شادی ! تێده‌په‌رن، ڕۆژه‌كان ده‌لێم، منیش هه‌ر وا چاوه‌روانی هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌م له ده‌نگی ئاشنای ماندۆلین و بۆنی باران و تروسكه تروسكی ئه‌ستێران بێ به‌ش ناكرێم. ئه‌و ڕۆژه‌ی من هه‌ڵده‌ستم بۆ وه‌ی هه‌ر به‌و ده‌سته ماندوو و بریندارانه‌م هێلانه‌یه‌كی تازه بۆ خۆم و دڵم و بیره ئاواره‌كانم ساز كه‌م. تێده‌په‌ڕن، ڕۆژه‌كان ده‌ڵێم. هێدی هێدی، نه ئاورویه‌ك له ئێمه ده‌ده‌نه‌وه، نه چاوره‌رێمان ده‌كه‌ن بگه‌ینه لایان تا پێكه‌كه‌وه تێپه‌ر بین. تێده‌په‌رن.... نازانم ئه‌و ڕۆژه كه‌ی دێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی وا له هیچ ڕۆژێكی دی ناچێت. من هه‌ر وا چاوه‌رێم... لێره، له پشت ئه‌و په‌نجه‌ره داخراوه ڕا.... |