July 14, 2002
● به‌سێ یانی چی ؟ بۆ ناوی كچه‌كانیان ده‌نێن كابان؟ ئێمه هاوسێیه‌كمان هه‌بوو ناوی تۆڵه بوو !! له‌و كه‌مپه‌ی من لێی ده‌ژیام دوو خوشكی لێ بوو ناویان نه‌غه‌ده و سه‌رده‌شت بوو !! كچێكیش ده‌ناسم نێوی شووشه‌یه !! حه‌وسه‌ت نێوه ؟ ئامۆزایه‌كم له دانمارك هه‌یه، ڕۆژێكی به ته‌له‌فوونی قسه‌مان ده‌كرد و ئه‌و بۆی باس كردم كه جیرانێكیان كوڕی بووه و ناوی كوڕه‌كه‌ی ناوه مسته‌فا !!! پێی وا بوو ئه‌و جنایه‌ته...چۆن كابرا نێوی مسته‌فا ی له سه‌ر كوڕه‌كه‌ی داده‌نێ .... یان ئه‌یووب ؟ كچێكی هاورێم ناوی شۆرش و نێوی براكه‌ی ئاشقه !! هه‌ژار و بێ‌كه‌س و فرمێسك و له‌تیف و عه‌بده و چه‌ند ناوی تری ئه‌م جۆره‌شیان هه‌یه.... ئاشنایه‌ك زه‌ماوه‌ندی كرد، ناوی بووكه‌كه‌ی گێلاس بوو، خوشكه‌كه‌ی ناوی ڕێواس بوو... براكه‌یان ناوی مه‌هاباد بوو ! هه‌نار نێوه ؟ ئه‌و ساڵه‌ی ئێمه دیپڵۆمان وه‌ر ده‌گرت و باس باسی كوڕه‌كی لادێی بوو وا له ئه‌زمۆنی سه‌راسه‌ری "كۆنكوور" ده‌رچوو بوو، به‌ڵام "ئینسرافی" دا بوو ، هه‌ر له به‌ر ناوه‌كه‌ی . نێوی حه‌مه و شۆره‌تی خرچه بوو !! هاورێیه‌ك داوای لێ كردووم من؟؟ نێوێك بۆ منداڵه شیرینه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرم !! پێم گووت منداڵی تۆیه، خۆت نێوێكی خۆش و به مانای بۆ هه‌ڵبژێره، كه‌چی ده‌ڵێ ئه‌گه نا ، ناچار ده‌بم به نێوی دایكی خه‌سوومی بكه‌م وا ناوی "حه‌یران" بووه .... له‌و زووڵمه‌ی !!
Comments:
Post a Comment
|