July 11, 2002
كازێوه e-mail-ی بۆ ناردبووم و نه‌قڵێكی بۆ باس كردبووم. قسه‌ی خۆمان بێ ئه‌و هاورێیه‌مان زۆر " شه‌یتانه " ، نه‌قڵه‌كه چی بوو ، با بمێنێته‌وه، به‌ڵام له كۆتایی نامه‌كه‌ی دا نووسیبووی؛ ? so dear, can you beat that نازانم ئه‌گه ده‌توانم یا نا، به‌ڵام منیش نه‌قڵی یه‌كه‌م ماچم باس ده‌كه‌م، با كازێوه خۆی قازی بێت (: **** 14-13 ساڵم بوو ڕۆژێكی له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كم چووین بۆ لای شێخێكی گه‌وره ( نه‌ك به قه‌د و قه‌واره !!) . به ویستی خۆم نه‌بوو به زۆر بردیانم ، ده‌نا من چی و شێخ زیاره‌ت كردن چی، ئه‌ویش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وا من هه‌ر شێت و شووری وه‌ك خۆم نه‌بوو، ( به قه‌ولی دایكم هه‌ڕ جینگلم ده‌داوه !!) ، ئامۆزاكه‌م ته‌واوی رێ هه‌ر نه‌سیحه‌تی كردم و داوا... یان باشتر بڵێم له‌به‌رم پاراوه "كچی چاك"بم و ئابرووی نه‌به‌م له حزووری شێخ دا.... له هه‌مووی خۆشتر ئه‌و ده‌م بوو وا له سه‌ره خۆ فێری ده‌كردم چۆن " قۆڵی" شێخی بگرم و كوێی ماچ كه‌م !!!!! (دیار بوو ئه ئه‌زمۆنی زۆر بوو ) كاكه ئێمه گه‌یشتینه ماڵی شێخی، حه‌و‌شێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو، دوو - سێ كووڕی گه‌نج له گۆشه‌یه‌كی هه‌ڵترووشكابوون و پێم وایه قورئانیان ده‌خوێند. ( دڵنیا نیم، هه‌ر دیم خۆیان ڕاده‌ژێنن!!) هه‌ر ئێمه‌یان دی یه‌كیان تێی قوولاند و هه‌ڵات!!! پێم وایه چوو به دایكه‌كانی بڵێ میوان هاتووه چای ساز كه‌ن. شێخ هات و یه‌ك كوڕی جوان و قیت و قۆزی له پشت سه‌ر وه‌ستا بوو. ئامۆزاكه‌م سڵاوی كرد و لا قۆڵێكی جه‌نابی شێخی گرت و گرم ماچی كرد، چاوێكی له من مۆن كرده‌وه و برۆی لێ هه‌ڵاویشتم یانی ماچی كه !! منیش هه‌ر چی چاوم له شێخ ده‌كرد، وه‌للا بۆ وه‌ی نه‌ده‌بوو " لۆعبه‌تێكی وه‌ك من" ماچی بكات، حه‌زیشم نه‌كرد دڵی ئامۆزاكه‌م بشكێنم، بۆیه نه‌مكرده "نامه‌ردی" ، ڕاست له كوڕه قیت و قۆزه‌كه چوومه پێش و سه‌ر گۆناییم ماچ كرد..... جێتان خاڵی، خاڵی نه‌بێ !! كوڕه بۆی ده‌رچوو، شێخ دوو جووتی شاخ ده‌رهێنا و ئامۆزاكه‌م چه‌قۆت لێ دابا ، خوێنی نه‌ده‌هات.... |