July 14, 2002
مه‌سه‌له‌ی خۆ داپۆشینی ژن له ناو مسوڵمانان و به پێی ئایینی ئیسلام ، زۆر پرسیاران دێنێته گۆرێ كه تا ئێستا هاتنه ئارای ئه‌م جۆره پرسیارانه - نازانم بۆ - سه‌رنج ڕاكێش نه‌بووه و خۆمان لێ لا داوه، however له ئیسلام كه باسی ژن ده‌كردرێت، كه‌سایه‌تی تاكه كه‌س ونه، ژن ده‌بێ و ئه‌شێ ئاوا بێت و ئه‌وها بروات تا مه‌بادا "پیاو" خه‌تایه‌كی بكات، مه‌بادا پیاو نه‌توانێ پێش خۆی بگرێ . ده‌ڵێن به‌و خۆ داپۆشینه قه‌در و ڕێزی ژن، خۆی زۆرتر ده‌بێت و له تیری زۆر به‌ڵا و موسیبه‌تان ڕزگاری دێت ، كه‌چی ژیرانه‌تره كاتێ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌در و ڕێزی مرۆڤ به پێی زانایی و تێگه‌ێشتووی ئه‌م مرۆڤه بێت، نه‌ک به پێی ئه‌و چه‌ند میتر قوماشه‌ی له خۆی هاڵاندووه. **** وایه، ئه‌زمۆنی تاڵی ئێمه له حیجاب و خۆ داپۆشین ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی نیشان داووه. كام كچ هه‌یه له سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌دره‌سه ، كوڕان قسه‌یان "مه‌ته‌ڵه‌ك" پێ نه‌گووتبێ ؟ به به‌ژن و باڵای داپۆشراو و به‌ر و سنگی خۆر نه‌دیو و سه‌ر و زوولفی پیشاوی هه‌ڵنه‌گووترابێ ؟ كام كچ هه‌یه، لانی كه‌م جارێك، له شه‌رمی چاو داگرتن و ماچ هاویشتنه‌كانی پیاوه پیر و به ته‌مه‌نه‌كانی كۆڵان و شه‌قامه‌كان، سه‌ری دانه‌خستبێ ؟ له ژێر عه‌بای ره‌شیش ده‌ستیان بۆ كچان هه‌ر ده‌هێنا !! كه‌م نین ئه‌و كچانه‌ی هه‌ر به داپۆشراوی و حیجابه‌وه ده‌ست درێژیان پێ كراوه !! هه‌ر ئێستا له وڵاتانی ئیسلامی به گشتی و با دوور نه‌ڕۆین، ئێران به تایبه‌تی، ده‌ر سه‌دی ته‌جاوز و ده‌ست دڕێژی به كچان مه‌گه‌ر چه‌نده كه‌متره له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئازاد ؟؟؟؟ من ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌و میلله‌ته‌ی ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه، زانیبا، سوێندم بۆ ده‌خواردن ئه‌وه مێنتالیتێت و شێوه‌ی ڕوانینی به‌شێكی نه‌خۆش له كۆمه‌ڵگایه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وا ژن ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری تیری .... |