August 7, 2002
هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ترسه‌كه شكا ، ئێستا ده‌ڵێی به سه‌ر هه‌وران دا ده‌ڕۆم ، ده‌ڵێی هه‌ر چی ڕه‌نگی جوانی دنیایه ساته‌كانی منیان ڕازاندۆته‌وه. له سه‌ر قه‌ڵاندۆشی په‌لكه‌زێرینه ، چاوم له فڕینی بالنده بێ خه‌مه‌كانه . بیانوو بۆ پێكه‌نین و شاد بوون زۆرن . حه‌ز ده‌كه‌م باوه‌شم پڕ كه‌م له‌و ڕه‌نگه جوانانه و به دیاری بیهێنمه‌وه. حه‌ز ده‌كه‌م له‌و شادییه‌ی له دڵما ده‌گه‌رێ ملوانكه‌یه‌ك بهۆنمه‌وه بۆ گه‌ردنی هه‌موو دڵ خه‌ماوییه‌كان. حه‌ز ده‌كه‌م زه‌رده خه‌نه بكه‌م به موورویه‌كی شین و بیده‌م به منداڵێك كایه‌ی پێ بكات. =) |