August 6, 2002
دانیشتووم . ماندوو له هه‌ڵات هه‌ڵاتی ڕۆژانه‌م. له ناو مێترۆ دام، به‌ره‌و ماڵ ده‌چمه‌وه. هه‌را وپێكه‌نین و قاقای دوو سێ كیژۆڵه‌ی 15...14 ساڵه له‌گه‌ڵ كوڕێكی ڕه‌ش پێستی هاو ته‌مه‌نیان ناهێڵێ چاو له سه‌ر یه‌ك دانێم، ناهێلێ دوو لاپه‌ره كتێبیش بخوێنمه‌وه. بیستنی پێكه‌نین و قاقاكانیان، جۆرێك منیش وه‌پێكه‌نین ده‌خات. چ شادن، چ جوانه شاد بوون. له دنیای خۆیان دان، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نین، دیاره . به‌ڵام به زمانی وان قسه ده‌كه‌ن. ده‌نگێكی دی له پشت سه‌رم د‌ێت و ده‌بێت به په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش بۆ ڕوخساری ئه‌و شادی و پێكه‌نینه جوانه... پیاوێكه به كوردی له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ی ده‌دوێ : ئه‌وه سه‌رپه‌ره‌ستیان نییه؟ دیاره بێ كه‌س و كارن. وه‌ڵا كچی من بایه‌ن به شه‌پ ده‌مكووشتن. دڵنیام ئه‌و جانه‌وه‌ره ڕه‌شه هه‌موویانی.... ! هاورێكه‌ی: وه‌ره لێره‌را چاو لێ بكه، سینگ و مه‌مكی ته‌واو گه‌یشتووه ، ناسكه... ( ده‌نگی پێكه‌نینیان كه من ڕشانه‌وه‌م پێی د‌ێت.) ........... ئه‌وان وه‌ك گورگی برسی چاویان بڕیوه‌ته له‌شی منداڵانه‌ی ئه‌و كیژانه و له هه‌مان كات دا قسه‌ێ زۆر سووكیان پێ ده‌ڵێن......... منیش ئێشێك به‌قه‌د درێژایی ته‌مه‌نی ژن بوون ، به‌قه‌د درێژایی ته‌مه‌نی بوونی ژن ، په‌نجه‌ی ڕه‌قی له دڵ و گیانم ڕۆ كردبوو و ئازاری ده‌دام . بیرم ده‌كرده‌وه هه‌رێمی ژن ، رێز له ژن، هه‌ر ئه‌وه نا، هه‌رێمی رێز له مرۆڤ ، جێیه‌كی له ناو دنیای پیاوانه‌ی ئه‌مرۆكه نییه. دنیایه‌ك كه پێوانه‌كانی بۆ پیاوه‌تی پیاو هێزی مست و شه‌پی باب و برا و مێرده. دنیایه‌ك كه پێوانه‌ی شه‌ره‌ف و نامووسی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و پێ شل كردنی مافه‌كانێتی ، كوا چاوی دیتنی پێكه‌نین و شاد بوونی چه‌ند كیژۆڵه‌ی 15...14 ساڵه‌ی هه‌یه..... كوا ئه‌وه‌یان پێوه ڕه‌وا ده‌بینێ . |