August 18, 2002
ئینتێر نێت گه‌یشتۆته ئێره‌ش ، ناو دارستانێكی چڕ و دوور. ئێره كه مرۆڤ بۆ حه‌سانه‌وه داگیری كردۆت ئێستا ئینتێر نێت سێنتری لێیه . پیاوێكی پیری ڕزا سووك له گۆشه‌یه‌كی دانیشتووه و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه . به ئارامی ڕۆژباشی لێ ده‌كه‌م . سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه. چاوی شین شینه ، هاوڕه‌نگی ئه‌و ده‌ریایه‌ی ئه‌وه من چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ هاواری شینی شه‌پۆله‌كانی بوومه‌ته یه‌ک . - ژوورێكم ده‌وێ بۆ دوو شه‌وان ... هه‌وكات سه‌ر به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و چاو له ئه‌و وێنانه ده‌كه‌م له دیواری پشت سه‌ری هه‌ڵواسراوه . به سه‌ر سوورماوێوه ده‌بینم وێنه‌یه‌كی مامۆستا هێمن له ناو وێنه‌كانی دی دا خۆ ده‌نوێنێ . ناتوانم درێژه به قسه‌كانم بده‌م ، ئاماژه به وێنه‌كه ده‌كه‌م و ده‌پرسم : ده‌یناسی ؟ - ئه‌رێ ، ساڵی 77 بۆ یه‌كه‌م جار ناویم بیست. شێعره‌كانی .... - تۆ كوردی ؟ - نا... نا، ته‌نانه‌ت قه‌ت كورستانیشم نه‌دیوه . به‌ڵام چه‌ند ساڵان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێی كورد یه‌ک مال بووم. ئه‌و ده‌م بوو ناویم بیست و شێعرهكانیم خۆش ویست . لێی دهپرم ئه‌گه بۆم هه‌یه له ئینتێر نێت كه‌لك وه‌رگرم... بۆم هه‌یه . - هه‌ر كات حه‌ز بكه‌ی ده‌توانی ! ده‌چمه ژووره‌كه‌م . له په‌نجه‌ره‌وه كه ده‌روانی تا چاو بڕ ده‌كات ئاوه ... ئاوێكی شین شین، هاوره‌نگی چاوی ئه‌و پیاوه ڕزا سووكه به ته‌مه‌نه . ئێوارێ كه ده‌چم دوو چهرخهیهك ( پاسكیڵ) كرێ بكه‌م تا كه‌مێك ئه‌و ده‌ور و پشته بگه‌رێم و ببینم ، پێم ده‌ڵێ ئێره زۆر چۆڵ و بێ ده‌نگه .... ده‌ڵێم، نه خه‌مه ، من خۆم پڕ بوومه له ده‌نگ . |