August 19, 2002
به‌ڕێزێك په‌یامی ناردووه ئه‌وه بۆ وا زوو كۆڵت دا؟ واز مه‌هێنه، خۆت به! باسی خۆت بكه ! به‌ڕێزێكی دی وه‌بیرم دێنێته‌وه باسی كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌م و یه‌كی دی پێم ده‌ڵێ ئه‌وه‌نده ڕه‌ش بین نه‌بم . له په‌یامێكی دی هاتووه كه بۆ ده‌ترسێم و باسی هه‌موو شتێك ناكه‌م . سه‌فه‌ری من هه‌ڵاتن نه‌بوو ، به‌زین یان كۆڵ دان نه‌بوو . سه‌فه‌ری من هیوای دۆزینه‌وه‌ی وڵامه نادیاره‌كان و پرسیاره ونه‌كان بوو . هیوای دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سێبه‌ره‌ی قوورسایی ده‌كاته سه‌ر بیرم . بۆ دیتنه‌وه‌ی خۆم له خۆمدا، بۆ وه‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی له دڵما سه‌ریان بڕدڕاوه. ئه‌و سه‌فه‌ره هیوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی به‌رامبه‌رم بوو . ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ دیتنه‌وه‌ی خۆم له خۆمدا بوو. بیری خۆم ده‌كه‌م . حه‌ز ده‌كه‌م خۆم و ده‌نگه بێ سه‌ر و شوێنه‌كه‌م ببینمه‌وه. منیش به‌شێك له‌م كۆمه‌ڵگایه‌م . كێشه‌ی من كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای منه. ئه‌وه‌نده‌ی من به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا به‌رپرسم ، كۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر به من وه‌ك تاكه كه‌س به‌رپرسه ! تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆشه‌ویستی تاوانه و منی له سه‌ر ده‌كووژن، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مافی بریار دان له سه‌ر خۆم و له‌شم ، له سه‌ر داهاتوو و بیر و هه‌ستم پێ شل ده‌كردرێ ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ژیانی من نه‌بێته‌وه هین خۆم، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی من ته‌نیا، گۆپاڵ به‌ده‌ست ئه‌ركی پاراستنی " نامووس و شه‌ره‌فی" كه‌سانی دیم له سه‌ر شانه ، و بۆ ڕاگرتنی ئه‌و " نامووسه" كه كه‌س نازانێ چییه ، من قووربانی بكردرێم، نایه‌م باسی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان كار به‌ده‌سته سمێڵ زله‌كان بكه‌م كه خۆ به هه‌موو شتێكه‌وه ماندوو ده‌كه‌ن ، به‌ڵام خۆ له خه‌می ئینسانه‌كان ناده‌ن ! من باسی ده‌ردێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌م ... هه‌ر ئه‌وه !! |