August 20, 2002
له به‌ر خۆره‌كه دانیشتبووم و خه‌ریكی چاو لێكردنی هێندێك وێنه بووم كه شاكاری خۆم بوون، به‌راست ئاگام له ده‌ور و به‌ر نه‌مابوو و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه من چه‌ند كار جوانم، له ناكاو چه‌ند كه‌س به هه‌را هه‌را و ده‌نگه ده‌نگ هاتن و له‌وێ چاویان بۆ جێی دانیشتن گێرا. لای من جێ هه‌بوو،به‌ڵام پێم خۆش نبوو له‌وێ دانیشن ، زۆر به‌رز قسه‌یان ده‌كرد، كه‌چی یه‌كیان پرسی ئه‌گه بۆیان هه‌یه دانیشن . مڵكی من نه‌بوو . وتم فه‌رموون و خه‌ریكی كاری خۆم بوومه‌وه. ئه‌وانیش به زمانێكی كه من نه‌مده‌زانی چینیه یان ژاپۆنی یان... قسه‌یان ده‌كرد كه چی له پڕ ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم به كوردی پرسی " خواردنه‌وه چیت ده‌وێ بۆت بێنم ؟ " سه‌رم سووڕ ما، ناتوانێ له‌گه‌ڵ منی بێت ، له لای خۆم بیرم كرده‌وه. پێم وابوو خراپ حاڵی بووم و لێی گه‌ڕام ... دیسان ئه‌وه‌ی دیم بیست به كوردی ده‌ڵێ : هه‌ر چی بێت، به‌ڵام سارد سارد بێ ... دوو كچ و كوڕێك بوون . یه‌كیان دیار بوو خه‌ڵكی "چین " ، "ژاپۆن" یان ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌یه . به‌ڵام ئه‌وانی دی لێیان دیار نه‌بوو به‌ڕاست ... كچه‌كه‌ی ته‌نیشتم به ئینگلیزی لێمی پرسی "به‌رز قسه ده‌كه‌ین؟" وتم زۆریش بێ ده‌نگ نین. پێكه‌نی . چ گه‌رم و خۆشه ئه‌ورۆ . ئه‌و گوتی . منیش بیرم كرده‌وه هه‌میشه سه‌ری قسه له گه‌ڵ كه‌سێك كه نایناسی یان به ساعه‌ت پرسین ده‌ست پێ ده‌كات یان به باس له سه‌ر هه‌وا ! پرسی: خه‌ڵكی كوێی ؟ - كوردستان - (چاوی خڕ بوو. پێم وایه پێی سه‌یر بوو) : منیش. ئێمه‌ش . من و براكه‌م و ئه‌و خانمه‌ش ژاپۆنییه هاورێی براكه‌مه ! له كام وڵات ده‌ژی ؟ پێی ده‌لێم كام وڵات ... ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئێمه 15 ساڵه له ژاپۆن ده‌ژین !! براكه‌ی دێته‌وه . خواردنه‌وه‌ی هێناوه و بزه‌ی له سه‌ر لێوه . هه‌ر ده‌گاتێ هاوره كچه‌كه‌ی ماچ ده‌كات . پێی ده‌ڵێن منیش كوردم. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ێ پێ سه‌یر ده‌بێ . نزیك 6 ساعه‌ت دانیشتین و قسه‌مان كرد. باسی هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێك . زانیم ئه‌و كوڕه ئه‌وه 6 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ژاپۆنییه هاورێیه به‌ڵام قه‌راره ساڵی داهاتوو له كوردستانه‌وه ژنی بۆ بێت !! زانیم خوشكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر چی 2 ساڵ له براكه‌ی گه‌وره‌تره تا ئێستا بۆی نه‌بووه دۆستی كوڕی هه‌بێ . " ڕاسته له كوردستان ناژین ، به‌ڵام ئه‌وه بۆ كچی كورد جوان نییه دۆست بگرێ ، قسه‌ی خه‌ڵکی ...." براكه وای ده‌گووت . خوشكه‌كه‌ش به ئارامی و له سه‌ره خۆ وتی : " دنیا هه‌ر وا نامێنێته‌وه ، ده‌مێنێته‌وه ؟" *** به‌یانی ئه‌و شاره جوانه به جێ دێڵم =( |