August 22, 2002
ڕۆژێكی دیش تێپه‌ر بوو. ئه‌وه ئه‌مرۆش ورده ورده خۆی له داوێنی " دۆینێ" داوێت و ده‌بێت به ڕابردوو . ئه‌ورۆش تێپه‌ر بوو. به هه‌را هه‌را و ده‌نگه ده‌نگ، به پێكه‌نین، ته‌نانه‌ت گریان و تاسه‌ش ! قوورسایی ئه‌و قسانه‌ی ده‌با گوترابان و نه‌گوتران! قوورسایی ئه‌و ڕوانینانه‌ی خۆت لێ ده‌شاردنه‌وه و ده‌یان دیتێوه. پێكه‌نین به هیچ و گریان له خۆشیان ! تاسه‌ی گه‌رانه‌وه و ویستی ون بوون ، هه‌وای ڕۆیشتن و ڕۆیشتن و قه‌ت نه‌هاتنه‌وه ... خۆ دیتنه‌وه له ئاوێنه‌ی ئاواتێكی دوور، بزر بوون له داوێنی ئاواته دووره‌كان... شاد بوون به پێك گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی تازه و بریندار بوون به ده‌ست ئه‌وانی خۆشت ده‌ویستن. كه‌وتن و كه‌وتن . هه‌ستانه‌وه به داوی هه‌ستانه‌وه . لێگه‌ران و نه‌دیتنه‌وه، چاو لێ‌كردن و نه‌دیتن ، گوێ گرتن و نه‌بیستن ... هه‌سته‌كان كه‌ی و به ده‌ست كێ سه‌ریان بڕدرا؟ ئه‌وه ڕۆژێكی دیش تێپه‌ری ... !! خۆ دیتنه‌وه له ئاوێنه‌ی ئاواتی دواڕۆژ ، پڕ بوون له دیتن و دیتنه‌وه ، بیستن و هه‌ست پێ كردن ... ڕۆژێكی تازه به‌ڕێوه‌یه .... |