September 3, 2002
هه‌ستی حه‌رام !! نازانم ئینسان له چ ته‌مه‌نێك را ده‌ست به بیر كردنه‌وه له سه‌ر هه‌ستی ده‌روونی و فیزیكی ده‌كات ، نازانم كه چ عه‌رز كه‌م ، پێم وایه بۆ هه‌ر كه‌س له بۆارێكی تایبه‌تی زه‌مه‌نی را ده‌ست هه‌ر پێ ده‌كات =) سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر كوڕان باو خۆشترن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سێكس و په‌یوه‌ندی نێوان دوو ئینسان . بۆ كچان به وشه‌ی عه‌یبه و ئابرومان ده‌به‌ی ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر واش درێژه په‌یدا ده‌كات . كوڕ كه ژن دێنێت لانی كه‌م ئه‌گه‌ر ئهزمۆنیشی نه‌بێت، له فیلم و میلمان دا دیتوویه‌تی و ده‌زانێ چی به چییه ! كه‌چی كچی مه‌زڵووم شه‌وی پێش بووكێنی ده‌یبه‌ن دایده‌نێن و پێی ده‌ڵێن : خۆت بۆ ئێشێكی سه‌یر ئاماده بكه ، وه‌ك داكووتینی بزمار له دیواری بێتۆن وایه !!!! ده‌بێ خوێن ببینی، ده‌نا به‌ختی خۆت و تایفهت له قووڕ ناوه. له وانه‌ش خراپتر ، چاوه‌رێ بوونی به‌ربووك و جه‌ماعه‌تێكی زۆر له پشت ده‌رگایه . وه‌ك میر غه‌زه‌ب له سه‌رت وه‌ستاون و ناهێڵن بووك و زاوا، نه‌فه‌سێك به ڕاحه‌تی بكێش. شه‌وی یه‌كه‌م یا با بڵێین جاری یه‌كه‌می سێكس ده‌بێ زۆر تایبه‌ت بێت. هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت به بناغه‌ی ڕوانینی داهاتووی ئینسان به سێكس و شێوه‌ی بوونی له‌گه‌ڵ هاورێی ژیانی. دوو نموونه‌تان بۆ دێنمه‌وه : (هه‌ر دووكیان له ڕاستی دا ڕوویان داوه) ؛ یه‌كه‌م : ساعه‌ت 11ی شه‌و بوو، من و س... چووینه ئه‌و ژووره‌ی بۆ بووك و زاوایان ته‌رخان كردبوو. من زۆرم شه‌رم ده‌كرد. ده‌ترسام . بیرم له‌و ژانه‌ی ده‌كرده‌وه بۆیان باس كردبووم. بیرم له‌وه‌ی ده‌كرده‌وه ده‌بێ ڕووت بمه‌وه و س... به ڕووتی ده‌مبینێ... ته‌واوی گیانم له شه‌رم و ترس ده‌له‌رزا... چووم له سه‌ر لێواری ته‌خته‌كه دانیشتم. مۆسیقایه‌كی ئارامی دانا، كه‌مێكی ئاو بۆ هێنام و له په‌نام دانیشت . ده‌ستی گرتم ، بۆنی به قژمه‌وه كرد . به ئارامی پێی گووتم : بیری لێ مه‌كه‌وه . ئه‌گه حه‌ز بكه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ر داده‌نیشین قسه ده‌كه‌ین... په‌له‌مان چییه ... (بزه‌م هاتێ) تا 3 ی به‌یانی دانیشتین قسه‌مان كرد ، هه‌ستێكی خۆش بوو . شه‌رمم شكا بوو. هه‌ستم به ئارامی ده‌كرد. باوه‌شیم پێ خۆش بوو .... ئستاش كه ده‌ستم ده‌گرێت و له باوه‌شم ده‌كات هه‌ر ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ی شه‌وی یه‌كه‌مم بۆ زیندوو ده‌بێته‌وه . ------------------- دووهه‌م : هه‌ر سه‌ری شه‌وێ بوو كه گووتیان با بووك و زاوا برۆنه دیوی خۆیان...، خه‌ڵكێكی زۆری لێ مابوو. ده‌نگی گۆرانی و هه‌رای خه‌ڵكی،، ده‌نگی پێ كووتانی گه‌ڕی شایی و گریانی منداڵان و...، هه‌ر من و ئه‌و بووین . كه ویستم دانیشم، (ئه‌ژنۆم دهڵهرزا) گووتی؛ جله‌كانت داكه‌نێ ... دڵم داكه‌وت... گووتی : ببووره، ئه‌وانه په‌له‌مان لێ ده‌كه‌ن، ناچارین زوو بین !!!! گریام.. فرمێسكم وشك نه‌ده‌بوو . حه‌زم ده‌كرد هه‌ڵێم و له ماڵه‌ی دا نه‌مێنم. هات بۆ لام. له‌لام ڕاكشا، هه‌ستم به ساردییه‌كی سه‌یر كرد. ده‌له‌رزام ... پێم خۆش بوو پێی بڵێم ، تكایه كه‌مێك له باوه‌شم كه گه‌رم ببمه‌وه ، شه‌رمم كرد... ژانی ئه‌وی شهوێم قه‌ت له بیر ناچێ. گه‌زێك مهرمهشای سپیان له سه‌ر جێیهكهمان راخستبوو . بردیان... چه‌پڵه ڕێزان كه ئه‌ی كوڕه‌كه‌مان بوو به زاوا... كه ئه‌ی كچه‌كه‌مان ڕووی سپی كردین ... ئێستاش كه وه‌بیرم دێته‌وه، هه‌ست به ژان و شه‌رمی ئه‌وی شه‌وێ ده‌كه‌م... |