September 5, 2002
چاو له سه ریه‌ك كه داده‌نێم، ده‌تبینم. ده‌تبیسم . هه‌ستیت پێ ده‌كه‌م . گه‌رمای هه‌ناسه‌كانت ، بۆنی سینگت، له‌رزی ده‌ستت له ناو په‌نجه‌كانما... جریوه‌ی ئه‌ستێره‌ی چاوت، بارانی نه‌رمی وشه‌كانت ته‌رم ده‌كات ... چاو كه هه‌ڵدێنم، سێبه‌رێكی ! دووری... نامۆی ... ده‌ڵێی بیرێكی ئاواره‌ی له كۆڵانی خه‌وه‌كانی منا هێڵانه‌ت چێ كردووه... ده‌ڵێی ڕێبوارێكی ته‌نیای، ڕێت لێ ون بووه! ئێستا نازانم ، بێمه جێ ژوان و له ژێر بارانی وشه‌كانت دا تۆزی ته‌نیایی بشۆمه‌وه، یان خۆم بسپێرمه ده‌ست نامۆیی و ون ببمه‌وه .... |