Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

September 10, 2002

ببووم به به‌رد تا ئه‌و هه‌موو ژانه نه‌مرووخێنێت . ببووم به گیانێكی بێ دڵ و بێ هه‌ست تا په‌نجه‌ی تیژی
خه‌فه‌ت بریندارم نه‌كات . ببووم به ڕۆحێكی سه‌رگه‌ردان له كۆڵانی كۆنه یادان، كۆتری كووژراوی بیری به باچووم ده‌لاوانده‌وه . ببووم به هه‌نیسكێك ،
هیچ سووچێك نه‌ده‌بوو به سییه‌كان، تێیدا بحه‌سێمه‌وه .
ببووم به دڵۆپه فرمێسكێك، به باڵای مێژووی ته‌مه‌نما شۆر ببوومه‌وه. هه‌ناسه‌ بووم گیرسانه‌وه‌م نه‌بوو .
ئێش بووم به درێژایی ژیان، ڕێگه‌ بووم بێ بڕانه‌وه .

هه‌موو شته‌كان له‌وێرا ده‌ستیان پێ كرد؛
بۆ له دایك بوونم شایی نه‌گیرا ، گوێزه‌بانه نه‌درا . گه‌وره‌ بوونمی كه‌س نه‌دیت. هاوارمی كه‌س نه‌بیست. ده‌نگم بوو به مۆری شه‌رم له ناوچاوانم درا. هه‌ستم بوو به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ كراوی نامووس له به‌رما كرا. بووم به وێنه له چوارچێوه‌یه‌كی خۆڵاوی دا له یاد چوومه‌وه! بووم به من ....

منی ترسه‌نۆك ، منی بێ وێنه، منی له یادكراو . منی
له خۆم ماندوو، بێ ده‌نگ، بێ هاوار. منی بێ ڕه‌نگ !

خۆ ناسینم پڕ بوو له ژان. خۆ دیتنه‌وه‌م پڕ بوو له ترس!
فێری دیتن بووم ، وتیان بۆت نییه! هه‌ستم پێ كرد، وتیان مافیت نییه ! ده‌نگم ده‌ر هات، وتیان كه‌س ناتبیسێ. كه‌س به زمانی تۆ نادوێ ...

كه‌س؟ ته‌نانه‌ت " منه‌كانی" تریش؟




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------