September 11, 2002
خودا، ئاسمان و زه‌وی، هه‌مووی له خه‌و دان! نه خشپه‌ی پێ، نه خشه‌ی گه‌ڵا، نه گۆرانی ڕێبوارێكی مه‌ست، نه باران، نه شنه‌یه‌كی ئارام. نه ئه‌و، تا سه‌ر له سه‌ر شانی دانێم، نه ئه‌م تا له بۆنی به‌رۆكی نوقم ببم و هێدی ببمه‌وه ! نه ده‌نگێك تا بیكه‌م به پرد، بۆ گه‌رانه‌وه‌م. نه ڕه‌نگێك تا بیكه‌م به ئاوێنه و ڕوخساری ون بوومی تێدا ببینمه‌وه. نه بابم تا ده‌ست به سه‌رما بێنێت و بڵێ؛ زۆری نه‌ماوه ڕۆژ بێته‌وه. چاو له سه‌ریه‌ك دانێ، خه‌و بتناته‌وه . نه دایكم تا سه‌ر بكه‌مه شلكه‌ی ڕانی و گوێ بده‌مه چیرۆكی دڵی. نه ئه‌و، تا به بارانی وشه‌ی ته‌رم كات و هه‌ستی هه‌زار ساڵ مردووی ویستنم، له دڵا زیندوو كاته‌وه. بۆ ئه‌وانی من خۆشیانم ده‌وێ، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ، ئه‌وه‌نده دوورن... !! دوور! دوور وه‌ك ئه‌و كوڕه‌ی چاوه‌ڕوانی ماچی هه‌تاوه تا سه‌هۆڵبه‌ندانی دڵی دزراوی له بیر به‌رێته‌وه و بۆ من نایه‌ته ژوان ! دوور وه‌ك ته‌وارێكی به‌رزه فڕ وا قه‌ت له نزمایی نانیشێت. دوور وه‌ك زه‌رده‌خه‌نه‌ی دایكم . من ئه‌مشه‌و بیریانم كردووه !! |