September 14, 2002
ڕۆژی له دایك بوونێتی . هه‌موو ساڵێ، ڕۆژی خۆی، له كات ژمێری19.00 جێژن ده‌گرێ. ئه‌م ساعه‌ته له دایك بووه. مێوانێكی زۆری بانگ كردووه . من پێم وانه‌بوو دێم . دوای یه‌ك دوو حه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگ گۆرین و قه‌ت نه‌دواندن ، منیش وه‌ك منداڵی به گوێ ، هاتم . گووتی گیانی خۆت جلی كوردی له به‌ر مه‌كه. سێ دێ و كاسێتی گۆرانی كوردیش مه‌هێنه له‌گه‌ڵ خۆت ! پێی خۆش نییه من لیباس كوردی له به‌ر كه‌م، حه‌ز ناكه هیچ شتێك وه‌بیر كوردانی بخاته‌وه . ته‌نانه‌ت شێوه‌ی جێژن گرتن و میوانداری كردنیشی گۆریوه .لێی نایه، به خۆشیم گوتووه، به‌ڵام بڕیاری خۆی داوه ، حه‌ز ناكات كورد بێت ، ده‌ڵێ خۆ به زۆری نییه !! ڕۆژی له دایك بوونێتی . كۆمه‌ڵێك هاورێ و هاوكاری بانگ كردووه . مێزه‌كه‌ی به خواردنه‌وه‌ی جۆر به جۆر ڕازاندۆته‌وه . به شامپاین ده‌ستی پێ كرد . سێ، چوار كه‌سی هێناوه، بۆ خزمه‌ت كردن به میوانه‌كان . جل و به‌رگی كاری زۆر شیكیان له به‌ر دایه. بۆ خۆشی به پێكه‌نینێك كه ئه‌و سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری ده‌مووچاوی داگیر كردووه، دێت و ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ میوانه‌كان خۆش و بێش ده‌كات. مۆسیقای فه‌رانسی و ئینگلیزی داده‌نێت . ده‌ستی هاورێكه‌ی ده‌گرێت و دانسی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، تانگۆ !! -- تۆ بۆ بێ كار وێساوی؟ دانس. كه‌س حه‌قی نییه له ڕۆژێكی وه‌ها پیرۆزا بێ كار بێت . پێم وایه سه‌ر خۆشه. یه‌كی دی ده‌بات بۆ دانس. چاوی هه‌ر له منه. پێم وایه ده‌زانێ من زۆر له وانه‌یه بچم گۆرانی كوردی وه‌سه‌ر بخه‌م . وا ناكه‌م به‌ڵام . پێیكێك شه‌راب ، ده‌ستی ناگێرمه‌وه ! دڵنیام سه‌ر خۆشه، قسان ده‌په‌رێنێ . ده‌ڵێ دڵم زۆر له كوردان ئێشاوه. به‌ڵام گۆرانی كوردی هه‌ر داده‌نێم، پێت وا نه‌بێ! نا، مه‌سته ، دیاره ! هاورێكه‌ی دێ كه بیبا، ناروا . گۆرانی كوردی وه‌سه‌ر ده‌خات . گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ركێ . دێت ، ده‌سی من ده‌گرێت و ده‌چینه ناو ڕێزی شایی . نازانم چه‌نده هه‌ڵده‌په‌رم. ده‌زانم زۆر . كه هاتمه ده‌ر ، هه‌ناسه بڕكه‌م بوو . زۆر گه‌رمه . حه‌ز ده‌كه‌م بچمه ده‌ر، هه‌وایه‌كی تازه بكه‌مه‌وه . ده‌رێ تاریكه ، نه‌رمه بایه‌كی دێت . دوو سێبه‌ر له‌ولاتر له باوه‌شی یه‌کتردا تواونه‌ته‌وه ... كه من ده‌بینن ، ده‌بن به دوو. نیزیكتر ده‌بنه‌وه ... كچه‌كه‌ی ده‌ناسمه‌وه .. چاوی پڕه له ترس ... چی پێ بڵێم با نه‌ترسێ !؟ له‌عه‌نه‌ت ... بۆ لێم تێك دان ... بۆ هاتمه ده‌ر !! نازانم چی بڵێم له ترس و شه‌رمه‌كه‌ی كه‌م كه‌مه‌وه . ئارام ده‌ستی ده‌گرم و هێدی هێدی دوور ده‌بمه‌وه !! ئه‌وه‌ی ساڵ پڕ ده‌كاته‌وه ، دانیشتووه ، كه‌یكێكی زل به كۆڵێك مۆم له سه‌ریا، له پێشی داندراوه . دیارێكانی له سه‌ر مێز و له ژێر مێز له سه‌ر یه‌ك داندراون. فوو له مۆمه‌كان ده‌كات، ناكووژێنه‌وه ... شۆخییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات ... -- ساڵی له خودا بڕیوه ... -- زوو به تا ئالارمی ماڵی خۆت و هاوسێكانت وه‌كار نه‌كه‌وتووه .... زوو تا ئاگرمان تێبه‌ر نه‌بووه ... -- به تۆ ناكووژێته‌وه ... په‌نكه‌ی بێنه .... -- ئه‌وه كاری په‌نكه‌ی نییه ، شیلانگی تێ بگرن ..... ده‌نگی قاقا و پێكه‌نینی گه‌وران ، هه‌را هه‌رای منداڵان و مۆسیقا تێكه‌ڵ بووه ... مۆمه‌كان ده‌كووژێندرێنه‌وه ... چه‌پڵه و هوورااااااااااا كردنی جه‌ماعه‌ت ..... سه‌ر به‌رز ده‌كه‌مه‌وه ، چاوم ده‌كه‌وێته چاوی ئه‌و کیژۆڵه‌ی له باوه‌شێكا توابۆوه و به ماچی شه‌و، تینوویایه‌تی لێوی شكاند بوو ... ! ئێستا ئیتر نه‌هێنی وی هین منیش بوو ... شه‌و دره‌نگه ........ هه‌ڵپه‌ڕكێ ، پێ كووتان ، مۆسیقای فه‌رانسی و دانسی تانگۆ ! ژنێكی سه‌رخۆش سه‌ری به شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌وه ناوه، چاوی بڕیوه‌ته جه‌رگی تاریكی، بێ‌كۆتاییه‌كان ... ئه‌وه‌ی ساڵ پڕ ده‌كاته‌وه ، سه‌ری له سه‌ر شانی هاورێكه‌ی كه كورد نییه، داناوه . مه‌سته، مه‌ست مه‌ست . ده‌گری ؛ من كوردم ... من كوردم خۆش ئه‌وێت .... من هه‌ڵده‌ستم تا بڕۆمه‌وه ! |