September 24, 2002
جاران وا نه‌بووم. هیچ نامه‌یه‌كم بێ وڵام نه‌ده‌هێشت. مه‌ودای نێوان ده‌ست و پێنووس ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو . لاپه‌ره‌كان نه‌ده‌بوون به كفنی وشه له دایك نه‌بووه‌كان. قسه‌كانیان هه‌میشه باران بوو تۆزی ته‌می ته‌نیایی ڕۆحی منی ده‌شۆرده‌وه. ده‌نگه‌كان چڕژیان ده‌خسته شووشه‌ی بێ ده‌نگی! من كه هه‌میشه ئاشقه فڕین بووم ئێستا هه‌ر نازانم چۆن ڕێم ده‌كه‌وێته قه‌راغ ئاوێكی مه‌ندی ناچاوان گرژ! ده‌ڵێی نێوانم له‌گه‌ڵ ئاسمان تێك چووه ! ده‌ڵێی باڵی فڕینم شكاوه ! ده‌ڵێی فڕینم له بیر كردووه! داده‌نیشم بیر له ماسییه‌كانی ئه‌و ناوه ده‌كه‌مه‌وه وا قه‌ت ڕێیان ناكه‌وێته ده‌ریا ! چاوم له شه‌ری چه‌ند سۆنایه له سه‌ر له‌تێك نان پێك ده‌پڕژێن ! لێره ئه‌مرۆ، ئێستا هیچ شتێك بۆنی پاییزی لێ نایه! ڕه‌نگی پاییزی نه‌گرتووه ! هه‌موو جێیه‌ك هه‌ر سه‌وزه . گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان له ژێر پێت خشه خشیان نایه، ورد نابن! كه‌چی ... كه‌چی ده‌نگی پێی خه‌یاڵت وه‌بیرم ده‌خاته‌وه پاییزه . وه‌رزی كۆچی تۆ ! كۆچی له ناكاوت، كۆچی ناوه‌ختی تۆ !! هێشتا زووه و من هه‌ر له بیری شكۆفه سپی و په‌مه‌ییه‌كانی باخچه‌ی ماڵی هاوسێكه‌مان دام ، كه‌چی ده‌ستی خه‌یاڵت له سه‌ر شانم ده‌دات ! من لێره داده‌نیشم و ده‌زانم خه‌می تۆ له ناو پێخه‌فه‌كم دا چاوه‌رێم ده‌كات . من چاو له سه‌ر یه‌ك داده‌نێم و خه‌و به ماسییه‌كانه‌وه ده‌بینم ، كه‌چی ده‌زانم خه‌می تۆ له به‌ر ده‌رگا چاوه‌ڕێمه تا ڕۆژی حه‌شرم وه‌بیر بخاته‌وه ! من یان ده‌بێ باڵنده بم یان ماسی ! یان ده‌بێ باڵ بگرم و له ئاسماناكانا به دووتا بگه‌ڕێم یان بم به ماسی و له ده‌ریا بێ سنووره‌كانا هه‌واڵت بگرم ... تازه ده‌زانم تۆ له سه‌ر زه‌ووی په‌یدا ناكه‌م ... به چ زمانێك پێت بڵێم بیرم كردووی !؟ |