September 17, 2002
دیسان شه‌و دره‌نگه و من خه‌وم لێ ناكه‌وێ . جار نا حه‌ز ده‌كه‌م توانیبام كه‌مێك ڕه‌نگ هه‌ڵگرم و ڕوخساری شته‌كان داپۆشم ... ده‌شزانم ئه‌وه هیچ شتێكی ناگۆڕێت. ئه‌خه هاوار كردنیش هێزێكی تایبه‌تی ده‌وێ. جار نا كه ده‌بینی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانت دزراون ، درۆت له‌گه‌ڵ كراوه، یا نا خۆت له ڕێگه‌ی دیتنه‌وه‌ی وێنه‌كان، ون بوویت، پشوو دانێكت، حهسانهوهیهكت هه‌ر ده‌وێت. هه‌ر ئه‌و هه‌سته كه خهیانهتێك به هیوا و ئاواته‌كانت كراوه، هه‌ر ئه‌و هه‌سته كه خۆشت تاوانباری، ئۆقره‌ت لێ هه‌لده‌گرێ، هێزت پێ ناهێڵێ . ده‌ی ئه‌وه منم. چی بكه‌م؟ حاشا له خۆم و ڕاستییه‌كانی خۆم بكه‌م ... ؟ خۆ وا نابێ.... له‌وانه‌ی من بناڵم ، له‌وانه‌شه هه‌رچی ده‌یڵێم وه‌ك ناڵه وه‌رگیرێت ... نازانم... من ئه‌وه‌م ، ناكرێ، نامه‌وێ حاشا له خۆم بكه‌م. ئه‌گه هه‌ستێك هه‌یه ئێشم پێ ده‌گه‌یێنێ ،كه له گه‌ڵ خۆم باسی نه‌كه‌م، چی لێ بكه‌م؟ ڕاستی ئه‌ویه من له‌وه‌ی كه هه‌م ڕازیم. ده‌زانم له باری هه‌ست و ویسته‌وه پێ گه‌یشتووم . ئازاره‌كان ده‌بینم. به كه‌م ڕازی نابم و ناشتوانم ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبینم به ڕووی خۆم نه‌هێنم .... كه ژنێك توانی له سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت، كه ژنێك له باری هه‌سته‌وه پێگه‌یشت ، ئیتر خۆشه‌ویستیش بۆ وی تام و بۆن و فۆرمێكی تایبه‌تی ده‌بێت و له‌و چوارچێوه و قه‌واره له پێشدا ئاماده كراوانه دا جێی نابێته‌وه ... ئه‌وه خۆ تاوان نییه ، تاوانه ؟ من دڵنیام ڕۆژێكی ئه‌و خۆشه‌ویستییه دێت و له ناو دڵی منا هێلانه‌یه‌ك بۆ خۆی چێ ده‌كات ، من دڵنیام ... جا ئه‌گه پێویست بێ تا ڕۆژه‌كانی ئاخریش چاوه‌ڕێ بم نه‌خه‌مه ....... |