September 18, 2002
حه‌زم كرد ئه‌مرۆ بیر نه‌كه‌مه‌وه، بیر له هیچ كه‌س و هیچ شتێك . حه‌زم كرد سه‌ر داخه‌م بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی دێت، بۆ ئه‌و خه‌یاڵه‌ی سه‌ر هه‌ڵدێنێت . حه‌زم كرد پێبكه‌نم، جێ پێی فرمێسكه‌كان له سه‌ر گۆنام بشۆمه‌وه. ویستم مه‌ست بم، به هه‌ناسه‌ی خه‌یاڵێك، به لاواندنه‌وه‌ی یادێك، بیرێك . حه‌زم كرد مه‌ست بم تا پێكه‌نین و هه‌ناسه تێكه‌ڵ كه‌م . من و لۆركێ بووین. ته‌نیا، له ژوورێكی پڕ له ڕووناكی . دیواره‌كانی هاوڕه‌نگی ئاسمان بوون و قسه‌كانمان هه‌مووی بۆنی بارانی لێ ده‌هات .... لۆركێ باسی دڵی ئه‌وینداری خۆی كرد، باسی دڵ كووتانه‌كانی ، چاوه‌ڕێ بوونی و بێ خه‌وی و ده‌سته ملانی له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه نامۆكان، خه‌یاڵه دووره‌كان... جێ پێی فرمێسك له سه‌ر گۆنای !! منیش خۆم دا ده‌ستی خه‌یاڵی تۆ، ده‌ستی یادی تۆ په‌نجه‌ی خسته ناو قژم و كایه‌ی پێ كرد ... من كه‌وتمه باوش خه‌یاڵی تۆ ، ئه‌و خه‌یاڵه‌ی خه‌وه‌كان و خه‌مه‌كانی منی له خۆ‌یا شاردۆته‌وه .... له‌و كاته دا ئه‌وه‌نده‌م خۆش ویستی كه ئێشی هات... |