September 22, 2002
ده‌نگی ماندۆڵین، سه‌مای ڕۆیا، بۆنی به‌رۆكی ئه‌و، خشپه‌ی پێی تۆ، فرمێسكی قه‌تیس ماوی چاوی باوكم ، هاواری توڕه‌ی براكه‌م، گریانی خۆشكه‌كه‌م ... نامه‌كانی ڕادین و گۆرانییه‌كانی ڕامان ... شاشا ده‌لێ بیرم كردووی، فریشته‌ی داوای خه‌ونه‌كانی ده‌كاته‌وه. ئه‌وین ده‌لێ كه‌س گه‌وره بوونمی نه‌دیت . ڕزگار بۆته پیاو، بڕیار بۆ خوشكه‌كانی ده‌دات. ساكی تازه حاڵی ده‌بێت ژیانی خۆیه‌تی، به‌ڵام لێی ناگه‌رێن . ژوان له جێیه‌كی نێوان ئێره و كوردستان دڵی ... نا، جێیك نێوان خۆی و دایكوباوكی خۆی ون كردووه.... ده‌نگی ماندۆلین، ڕۆیا ئه‌ژنۆی له باوه‌ش گرتووه. ئه‌و كراسێكی مۆری له به‌ر دایه، قژی سپی و خاوی پڕه له بۆنی باران. باوكم ... براكه‌م ... خوشكه‌كه‌م ، چ دوورن ! ده‌ترسم ڕامان گۆرانییه‌كانی له بیر بكات. ده‌ترسم ڕادین نامه‌كانی ناته‌واو دا‌نێت ... هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ڕۆیا ئیتر سه‌مایه ناكات ! نه‌كا فریشته خه‌ونه‌كانی نه‌دۆزێته‌وه ... نه‌كا ڕزگار ... نه‌كا ساكی .... نه‌كا ژوان .... به چی پرچی ئاڵۆزی خه‌ونه‌كانم داهێنم !؟ |