September 23, 2002
به قسه‌م بكه، هه‌سته په‌رده‌كه‌ی لاده. په‌نجه‌ره‌كه بكه‌وه . چاو له سه‌ریه‌ك دانێ و هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ بكێشه . هه‌وایه‌ی نه‌رم و فێنكی ئه‌م به‌ره به‌یانییه بخه ناو سییه‌كانته‌وه . چاو مه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كه‌ت سه‌ر بده له هه‌موو كه‌لێن و قووژبنێكی ده‌روونت، تازه‌ی كه‌وه . بیر له یه‌ك شت، ته‌نیا یه‌ك شت بكه‌وه ، بزه ! ده‌ست له سه‌ر دڵت دانێ و بیر له بزه‌یه‌كی ساكار بكه‌وه .... ده‌بینی ، چاو كه هه‌ڵدێنی، نازی لار و له‌نجه‌ی بزه‌یه‌كی ساكار له سه‌ر لێوت هه‌ست پێ ده‌كه‌ی. نه ده‌زانی بۆ، نه ده‌زانی تا كه‌ی ... گرینگ نییه ! ته‌نیا یه‌ك شت له بیر مه‌كه، ئه‌و بزه‌یه پێشكێشی لێوی كه‌سی دیش بكه ... كه‌سانی تریش ! كێ ده‌زانێ ، له وانه‌یه، زه‌رده په‌ر، له جێی ئاسۆی خوێناوی ، خۆرێك ئاوا بێت كه بزه‌یه‌كی ساكاری له سه‌ر لێو قه‌تیس ماوه ! |