September 30, 2002
له سووچی ژووری نیوه تاریك، لێره كه بستێك ئاسمان و داوێنی تریفه‌ی مانگه شه‌وم لێ دیاره داده‌نیشم. ژووره‌كه‌م تژی بێ ده‌نگییه. هات و چووی خه‌یاڵی تۆ و ترپه‌ی پێی باران چ ده‌ریای ئارامی بیرم ناشێوێنێ! سات نا ده‌فڕم به سه‌ر ئاسمانی شاره دووره‌كه‌م و سات نا، له ئامێزی دایكما خه‌و ده‌مباته‌وه ! لێوانی چایه‌كه‌م له پێش ده‌ما سارد بۆته‌وه، نامه‌یه‌كی ناته‌واو له سه‌ر مێز ، چاوی بڕیوه‌ته ده‌ستم . تا پێش په‌نجه‌ره‌ی ڕه‌ش ده‌چم! تۆ دیار نیت، منیش! چاو له ئاوێنه‌ی شه‌و ده‌كه‌م، سێبه‌رێكی نامۆ دێته پێش چاوم. بووه تا ئێستا بڕوانی ئاوێنه و خۆت نه‌بینی؟ لێی ورد ده‌بمه‌وه، سێبه‌ری من نییه.... هین تۆش ! كوا هه‌ناسه‌یه‌كی گه‌رم تا قژی ته‌زیوی داره‌كان خاو كاته‌وه؟ كوا ده‌ستێك، تا داوێنی ته‌ڕی تریفه‌ی مانگه شه‌و كۆ كاته‌وه؟ كوا دڵێك تا له ژێر باران، تژی تاسه‌ی ئامێزێ بێته‌وه.... باران ده‌بارێ ........ ملوانكه‌ی شینی خه‌یاڵم پچكراوه. سه‌ر په‌نجه تهڕهكانم قژی سه‌وزی بیرت شانه ده‌كات . چاو له سه‌ر یه‌ك داده‌نێم. خۆم ده‌سپێرمه لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و ساته وا پڕه له ئارامی ، له حه‌سانه‌وه ! ئه‌و ساته وا گرژی ناوچاوانی ڕووداواكان له تاریكی خۆ‌یا حه‌شار ده‌دات و من ده‌بات تا كۆتاییه‌كان ... تا هه‌ست پێ كردن! هه‌ست به بوون ده‌كه‌م ... |