September 7, 2002
له شاری من ئێستا؛ سوچێك هه‌یه هه‌ر هین منه. به‌ردێكی گه‌و‌ره‌یه. زۆر گه‌وره. زۆر شوێنی شكاوه. یه‌ك، دوو جێ له سه‌ریان نووسیوه. له سه‌ری كه داده‌نیشی ، تا چاو بڕ ده‌كات ئاوت لێ دیاره. ئاوێكی شین شین. له پشت سه‌رت ڕێگه‌یه‌كی باریكه خه‌لكی پێیدا دێن و ده‌رۆن. قه‌راغ ڕێگه‌كا، داری به‌رزی لێیه... زۆریان زۆربه‌ی كات سه‌وزن. له په‌نا به‌رده‌كه‌ی كه داده‌نیشی، سێبه‌رێكی فێنك له تیشكی گه‌رمی خۆر ده‌تپارێزێ. منیش ڕۆژێك شتێك له سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ی خۆم ده‌نووسم ... ڕۆژێك!! له شاری من ئێستا شوێنێك هه‌یه، ناومان ناوه " جێیه‌كه‌ی خۆمان" ، زۆر جار من و ئه‌سرین له‌وێ دانیشتووین و لێوانه چاییه‌كه‌مان ورده ورده خواردۆته‌وه. له په‌نجه‌ره‌كه‌ی ڕا چاومان له هات و هه‌ڵاتی خه‌ڵكی كردووه . گوێمان بۆ قسه‌ی دڵی یه‌ك ڕاگرتووه. گه‌وره‌ترین خه‌می دنیامان چاره سه‌ر كردووه و دیسان باسی تاسه و تاسه و تاسه‌مان كردووه. له شاری ئێستای من ئه‌گه‌ر‌چی نه دۆی ترش هه‌یه، نه به‌لالی كوڵاو. نه له قه‌راغ شه‌قامێكی جه‌رگی ده‌برژێنن، نه هیچ شوێنێكی بۆنی یاس و گوڵه باخی لێ دێت. لێره به‌ڵام ئه‌گه دڵت گیرا و بێ تاقه‌ت بووی، ده‌توانی برۆی بۆ پیاسه كردن، كه‌س خۆ ماندوو ناكات پێی سه‌یر بێت. لێره ده‌توانی بگری، پێبكه‌نی ، هه‌ڵێی ، شێت بێ . لێره ده‌توانی خۆت بیت ! ئێستا بیر ده‌كه‌مه‌وه ماڵی من كوێیه ؟! ئه‌وێ كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به ڕواڵه‌ت به زمانی من ده‌دوێن و هێشتا له‌م تێناگه‌ن ... ئه‌وێ ، كه ئه‌و هه‌موو شته جوان و خۆشانه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام هین من نین، بۆ من نین !! یان ئێره كه ..... |