September 11, 2002
بڕیارم دا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م. باسی شته زیندووهكان و ئه‌و شتانه‌ی قه‌ت نه‌هاتنه ئاراوه. بڕیارم دا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆوه‌ی بزانم ئه‌گه‌ر شتێك ماوه بۆ ڕزگار كردن. بۆ دامه‌زراندن و داڕشتن. بڕیارێك بوو. به‌ڵام هێزی وه‌ی له خۆم دا نابینم. ئه‌و ترس و نامۆییه وه‌ها زاڵه به سه‌رما، ته‌نانه‌ت له ته‌نیاییه‌كانی خۆشما ناوێرم باسی هه‌ندێ شت بكه‌م. ئێستا من وه‌ك خۆم نه‌ماوم. ئێستا زۆر شت وه‌ك خۆی نه‌ماوه، تۆش ! ئه‌و بۆشاییه هه‌ر دێت و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه. ئه‌و مه‌ودایه هه‌ر دێت و زۆرتر ده‌بێت. قسه‌كان هه‌ر دێن و كه‌متر ده‌بنه‌وه. ڕه‌نگه‌كان ده‌گۆردرێن. من خۆم له خۆمدا له شتێك گه‌رام، نه‌مدیته‌وه. هه‌ر ئه‌و شته‌ی تۆش قه‌ت نه‌تدامێ. نه‌تبوو تا بمده‌یه‌ی . باسی ون بوونی هه‌ستێك له نامۆیی نێوانمان دایه. حه‌ز ده‌كه‌م به خه‌تابارت نه‌زانم، حه‌ز ده‌كه‌م له بیر خۆم به‌رمه‌وه چۆن ڕووخام ، بۆ شته‌كان وایان لێ هات. ته‌نیا حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه . به‌ڵام له جێیه‌كی تر. به جۆرێكی تر... له كاتێكی تر. من زۆر ماندووم . ماندووتر له‌وه‌م بتوانم بێ ده‌نگ دانیشم. ماندووتر له وهم خۆم وه‌به‌ر چه‌قۆی ترس بخه‌م... یا نا، ماندوویی نییه. تووڕه‌ییه. تووڕه‌م. یان نا ... نازانم... هه‌ر دووكیان !! لێكدانهوهكانم له‌وه‌ی ڕووی دا به هیچ ناگات. ڕێی گه‌ڕانه‌وه نابینم . دڵی ڕۆیشتنم نییه ، به‌ڵام ده‌ڕۆم. مانه‌وه وه‌ك توانه‌وه وایه. من حه‌ز ناكه‌م بتوێمه‌وه. من حه‌ز ناكه‌م ون بم. من حه‌ز ناكه‌م "پێم وابێ" هه‌موو شتێك باشه ... چی بكه‌م، حه‌ز ناكه‌م. خۆش نییه له‌گه‌ڵ تۆ بوونم پڕ بێت له ته‌نیایی . خۆش نییه، بێ ده‌نگییه‌كان پڕ بن له ناباوه‌ڕی. خۆش نییه ته‌نیاییه‌كان پڕ بن له ته‌می بیره دڵته‌زێنه‌كان! خۆش نییه. خۆشه‌ویستی به نیوه‌ی دڵ ناكرێ. باوه‌ر و مه‌تمانه نابێ سێبه‌ری دوو دڵیان له سه‌ر بێت، نابێ !! ئه‌وه‌ی تۆش به دوایا وێڵی، لای من ده‌ست ناكه‌وه . با نه‌پرسین بۆ، با نه‌چینه‌وه وێ. با نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا ... سه‌ره‌تای هێرشی سێبه‌ره‌كان. ئه‌و سێبه‌رانه‌ی دڵی منیان داگیر كرد. با نه‌گه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تا، ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی بوو به كۆتایی چیرۆكێكی ناته‌واو ... تۆش ماندووی .... |