September 10, 2002
شپرزه‌یی ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه، هه‌رچی ده‌ستی بۆ ده‌به‌م : پیاڵه‌ی چا، كتێب، قه‌ڵه‌م .... هه‌مووی گوڵاو ده‌رده‌ده‌ن. ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه، هێشتا زووه و تۆ دووری، ئه‌ندامه‌كانی له‌شم نۆبه‌تبڕی لێك ده‌كه‌ن؛ چاو - ڕه‌زی له‌شت ده‌ڕنێ، ده‌ست - به ده‌نگتا هه‌ڵده‌زنێ، گوێ -- نوقمی بۆنت ده‌بێ و مه‌ودای دوورتی ده‌پێوێ ... بریا ده‌تزانی، گیانه، ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه چۆن سه‌رم لێ ده‌شێوێ ! په‌شێو |