September 2, 2002
له چوارچێوه‌ی ته‌ڕی په‌نجه‌ره‌كه‌م را وێنه‌ی شه‌و ده‌بینم. باران ده‌بارێ ؟؟ ده‌بێ ده‌نگی په‌نجه‌ی باران بێت، به سه‌ر شووشه‌كانا ده‌خشێت و به، به‌ژنی تاریكی دا شۆڕ ده‌بێته‌وه... هه‌موو جێیه‌كی ئه‌و ماڵه‌ی من بۆنی بارانی لێ دێت ... نه یه‌ك ئه‌ستێره دیاره، نه ده‌نگێك له‌و دوورانه دێت، نه ده‌ستێك سه‌رمای ده‌ستت له یاد ده‌باته‌وه، نه ئامێزێك تا خۆت له ته‌نیایی بشارێوه. هه‌ر بارانه، ئه‌ویش جێ پێی خه‌و له چاوی من ده‌شواته‌وه . |