September 19, 2002
ڕۆژه‌كان له‌گه‌ڵ سانا پڕن له پێكه‌نین و خۆشه‌ویستی و هیوا . له‌گه‌ڵ سانا كه ده‌بم ده‌ڵێم بریا مرۆڤ قه‌ت گه‌وره نه‌بووبا و ئه‌و دنیا جوانه‌ی ئه‌وها له خۆت تێك نه‌دابا ... سانا پڕه له جوانی، له قسه‌ی خۆش ، له هیوا، له‌گه‌ڵ سانا به‌هانه بۆ پێكه‌نین زۆرن، ئاشق بوون زۆری پێ ناوێ و شته‌كان زۆر دوور نانوێنن . نا... بریا با ئێمه قه‌ت گه‌وره نه‌بووباین . بریا دڵه‌كانمان وه‌ك دڵی سانا پڕ با له شته جوانه‌كانی ئێستا له بیرمان كردووه .... |