September 7, 2002
له شاره‌كه‌ی خۆم جاران ، زۆر شوێنمم پێ ده‌زانی. به زۆر جێیان دا تێپه‌ڕ ببووم. ئه‌و ساتانه‌ی بیری خۆم ده‌كرد و حه‌زم له نیایی بوو، جێیه‌ك هه‌بوو بیرم لێ ده‌كرده‌وه و پێم خۆش بوو بچم ، به‌ڵام قه‌ت نه‌چووم . ده‌مزانی كام شه‌قام خۆشه بۆ پیاسه كردن، به‌ڵام قه‌ت نه‌چووم . ده‌مزانی كام شوێن پڕه له بۆنی گوڵی یاس و گوڵه باخ، ئه‌وێش نه‌چووم . ده‌مزانی بۆ دیتنی گوڵه گه‌زیزه و گوڵه شللێره ده‌بێ بۆ كوێ بچی... ئه‌گه‌ر چی ئه‌وێش ...... شه‌قامی ناوه‌ندی شار دوو كتێبفرۆشی لێ بوو. قه‌ت وا نه‌بوو بچی به دڵی خۆت، چاو له دانه دانه‌ی كتێبه‌كان بكه‌ی. له پشت قه‌فه‌سه‌یه‌كی شووشه ڕا بۆت هه‌بوو بییان بیینی. بۆ هه‌ر كتێبێك ده‌با پرسیارت كردبا، ئه‌ویش نه‌ده‌كرا، دوای دوو... سێ جار پرسین كابرا ناوچاوانی لێ تێك ده‌نای. لێت ماندوو ده‌بوو . تۆش له ترسان (و له شه‌رمان) یان شتێكت هه‌ر ده‌كڕی ، یان پێش شكانی تاسهكهت ده‌رۆیشتی ! یه‌ك دوو قهنادیشی لێ بوو، قه‌ت وا نه‌بوو بتوانی بچی دانیشی، لێوانێك چای گه‌ڕم و یا... له‌گه‌ڵ له‌تێك شیرنی ته‌ر!! وه‌رگری، دانیشی به كاوه‌خۆ چایه‌كه‌ت بخۆیه‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی ڕا چاو له ده‌رێ بكه‌ی . له شوێنی وا تۆ قه‌ت ژنێكت نه ده‌دیت ! بهزازییهكان به‌ڵام هه‌میشه پڕ بوون. زێڕینگهرییهكانیش . له‌م شوێنانه تۆ به ده‌گمه‌ن پیاوت ده‌دیت . له شاره‌كه‌ی خۆم جاران، به‌ڵام ده‌تزانی ئه‌گه‌ر ئیشتیای شه‌ربه‌تی مێوژ و دۆی ترشت كرد ، بۆ كوێ بچی. ده‌تزانی به‌لالی كووڵاو له كوێ هه‌یه . ده‌تزانی كام به‌سته‌نی (دۆندرمه)، كام پاڵووده خۆشتره. ده‌تزانی كه‌باب و جه‌رگی بر‌ژاو له ........ بكری خۆشتره یان له ..... !! كه سواری تاكسی ده‌بووی ده‌تزانی ده‌كاته چه‌ند،، ده‌تزانی چه‌نده‌ت پێ ده‌چێ تا ده‌گه‌یه‌ی . مینی بووسه‌كانی خه‌تی ناو شار، تاكسی ناره‌نجی و تاكسی ویژه ، تاكسی ئاژانس... ئه‌رێ... له شاره‌كه‌ی خۆم جاران ئه‌وانه هه‌مووی هه‌بوون و من كه‌مترین بیره‌وه‌ریم لێیان هه‌یه. نه قه‌ت جارێك چوومه قه‌راخ ئاوی ... به ته‌نیا تاوێكی دانیشم . نه قه‌ت ته‌نیا جارێكی بۆ پیاسه كردن ، به شه‌قامی ... دا ڕۆیشتم. نه قه‌ت جارێكی له كتێبفرۆشی ..... به كه‌یفی دڵی خۆم چاوم له كتێبان كرد. نه قه‌ت له قنادی ..... دانیشتم و له‌تێك شیرنی ته‌رم خوارد .... ئه‌رێ له شاره‌كه‌ی خۆم جاران ئه‌وانه هه‌مووی هه‌بوون و هیچیان هین من نه‌بوون !! |