September 3, 2002
له‌گه‌ڵ چه‌ند دانه له هاورێیه‌كانم، له گۆشه‌یه‌كی دانیشتبووین و قسه‌مان ده‌كرد. باسه‌كه وه‌ك زۆربه‌ی جاران له سیاسه‌ت ڕا ده‌ستی پێ كرد و ده‌ورێكی گه‌وره‌ی كوردستان و دنیای لێدا و تا وه‌خۆ هاتینه‌وه ، دیمان باسی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ین ... دیسان !! نازانم حیكمه‌تی وه‌ی چییه، ئێمه له هه‌ر كوێرا ده‌ست پێ بكه‌ین و له هه‌ر شتێك را ده‌ست پێ بكه‌ین، هه‌ر ده‌گه‌ینه‌وه سه‌ر باسی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین . بیرم ده‌كرده‌وه باشه بۆ ... ( پێم وایه دیسان به ده‌نگی به‌رز بیرم كردۆته‌وه) ، یه‌كیان ده‌ڵێ : به خۆمانه‌وه نه‌دیتۆ بۆیه ! ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ : ڕه‌نگبێ هێشتا لێی حاڵی نین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه پێ بگه‌ین، تێبگه‌ین ... یه‌كی دییان ده‌ڵێ : ئه‌رێ، خۆشه‌ویستی بۆ من هه‌میشه پرسیارێكی گه‌وره بۆت ... به‌ڵام ( بهڵامهكهی سره‌نجی هه‌موومانی ڕ‌اكێشا) ، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی Fromm ده‌ڵێ ، فاكته‌رێكی گرینگ هه‌یه، ئێمه له خۆشه‌ویستی دوو ئینسانا، له بیری ده‌كه‌ین، ئه‌ویش وره‌یه ( will, determination, resolution) . خۆشویستنی كه‌سێك ته‌نیا ناتوانێ هه‌ستێكی توند و تۆفانی بێت. خۆشویستن بریارێكه ، جۆرێك داوه‌ری كردنه ، به‌ڵێنییه ! دهێ خۆ ئه‌گه خۆشویستن هه‌ستێك بایه و هیچی تر، قه‌ت ناتوانی به‌ڵێنی به كه‌س بده‌ی له خۆشه‌ویستی خۆت دا پایدار ده‌مێنێوه! هه‌ست دێت و له وانه‌یه له ناو بچێت. كه كرده‌وه له‌گه‌ڵ داوه‌ری و هه‌ڵبژاردن و بریار له په‌یوه‌ندی دانه‌بێ ، چۆن ده‌توانین سه‌باره‌ت به مانه‌وه و پایدار بوونیی قه‌زاوه‌ت بكه‌ین و به‌ڵێنی بده‌ین ..... ئه‌مرۆش "دیسان" وه‌بیر قسه‌كانی ئه‌و هاورێیه‌م كه‌وتوومه‌ته‌وه ... مه‌پرسن بۆ !!!! |