October 2, 2002
دوای پێنج شه‌ش مانگ بێ خه‌به‌ر بوون، ته‌له‌فوونی كرد. ده‌ڵێم چۆنی؟ چی ده‌كه‌ی؟ هه‌واڵی تازه‌ت چییه ؟ ده‌ڵێ؛ هیچ، خه‌ریكی كار و بارم. ڕۆژه‌كان وه‌ك خۆیانن. ژنم هێنا ... نا، هیچ شتێكی تازه ڕووی نه‌داوه ! ده‌ڵێم ؛ ژنت هێناوه، هێشتاش ده‌ڵێی خه‌به‌ری تازه‌ت نییه ؟ ده‌ڵێ؛ نازانم ، وتیان ئه‌وه كچێكی باشه، منیش هێنام، ئێستاش هیوادارم هه‌ر وا بێت كه خه‌ڵك باسیان ده‌كرد... ده‌بینم ڕاست ده‌كات، هیچ نه‌گۆردڕاوه، شته‌كان هه‌ر وه‌ك خۆیانن !! |