October 9, 2002
نه ده‌زانم له كوێم و نه ده‌مه‌وێ بزانم ! شته‌كان هه‌موو تازه‌ن. ڕه‌نگه‌كان نه له ئێستا ده‌چن نه له ڕابردوو! هه‌سته‌كان، له دایک بوونه و هه‌ست پێ كردنه‌كان دوو پات بوونه‌وه‌ی ویستی حه‌شار دراوی دڵێكی ساوان! ده‌نگه‌كان هه‌مووی گۆرانی دیتنه‌وه‌ن! هه‌م یا نیم ، نازانم! له خه‌و دام یا وشیار، دڵنیا نیم! لێره‌م، ڕاكشاوم ، ده‌تبینم، ده‌تبیسم. یا نا، حه‌ز ده‌كه‌م بتبینم، حه‌ز ده‌كه‌م بتبیسم .... پڕم له ویستن، یان لێوڕێژم له نه‌ویستن .... نازانم ، سه‌رم لێ شێواوه! تۆش ئارام دێیت و ده‌چیت ! دڵنیا ده‌نوێنیت . ده‌ڵێی ده‌زانیت له كوێی ، ده‌ڵێی ده‌زانیت چیت ده‌وێت . ده‌ڵێی تۆیت گۆرانییه‌كان ده‌ڵێیته‌وه .... گه‌رمای ده‌ستت له سه‌ر شانم و سرته‌ی "خۆشم ئه‌وێیت" له گوێما . باوه‌ڕه‌كان زیندوو ده‌بنه‌وه ، یان حه‌ز ده‌كه‌م زیندوو ببنه‌وه ... ویسته‌كان هاوار ده‌كه‌ن، یان من حه‌ز ده‌كه‌م هاوار بكه‌ن .... نازانم ، سه‌رم لێ شێواوه! خۆشم ئه‌وێیت ! ئه‌وه زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی تۆیه یان هاواری دڵی من؟ ئه‌وه تۆی له ئاوێنه‌ی ده‌نگی منا خۆ ده‌نوێنی یان شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای ده‌رونمه ملوانكه‌ی شینی خۆشه‌ویستیمی به دیاری بۆ تۆ هێناوه؟ تۆ به مێهره‌بانییه‌وه به سه‌ری په‌نجه‌ت ، قژی شێواوم شانه ده‌كه‌ی ، باسی به‌یانی ده‌كه‌ی و من نازانم چۆنت پێ بڵێم له‌مڕۆ دا ونم ... له ئێستای بوونت دا! خه‌ونه یان بێداری؟ چاو بكه‌مه‌وه، ئه‌و خه‌ونه كۆتایی دێت ؟! چاو له سه‌ر یه‌ك دانێم ، تۆ ون ده‌بیت؟! ... نازانم ... نه‌ده‌زانم له كوێم، نه ده‌مه‌وێ بزانم . شته‌كان نه له ئێستا ده‌چن نه له ڕابردوو . ئه‌مه چیرۆكی ئه‌مرۆیه ! |