October 10, 2002
ساته ساكاره‌كانی سه‌رده‌می منداڵی ، ئاسمانێكی هه‌میشه شین و دڵێكی به هیچ خۆش ! پێكه‌نین قه‌ت له هه‌نگاوێك دوورتر نه‌بوو و شه‌رم نه ده‌بوو به گۆری فرمێسكه‌كانی كاتی دڵته‌نگی ! تۆزی تووڕهییهكان به دڵۆپه فرمێسكێك دهشۆرانهوه و ڕقهكان ته‌مه‌ن كورتتر له‌وه بوون مانا په‌یدا بكه‌ن! ساته ساكاره‌كانی سه‌رده‌می منداڵی پڕ بوون له هه‌ست و هه‌ناسه و شته‌كان هه‌مووی سێحراوی بوون ... |