October 11, 2002
تێگه‌ێشتن له شته‌كان هه‌میشه ئاسان نییه ! واته‌یه‌ك ده‌توانێت به سه‌دان شێوه‌ی جۆر به جۆر مانا بكرێته‌وه. وه‌ك پێوانه‌كان! پێوانه په‌سه‌ند كراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆر پیاوانه‌ن ، ئه‌وه‌ش له خۆی دا وا ده‌كات ئه‌و پێوانانه بۆ هه‌موو كه‌س له هه‌موو جێیه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ڕێك و پێك و درووستی نه‌بێت . پێوانه‌ی كوردی چییه ؟ پێوانه‌ی بێگانه چییه ؟ پێوانه كوردییه‌كان و پێوانه پیاوانه‌كان چه‌ند لێك جیاوازن؟ وێده‌چێت هه‌ر پێوانه‌یه‌كی ساكاری نوێ كه به دژ ئه‌م قه‌واره كۆنانه‌دا بچێته‌وه و له ژێر پێیان دا‌نێت، به پێوانه‌ی بێگانه ده‌ناسرێت و ناو ده‌ندرێت !! پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م جۆره تێڕوانیینه دروسته؟ شێوازی نووسین و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه ئایا ده‌بێت له هه‌موو كاتێك دا هه‌ر به پێ یاسا كۆنه‌كان و قه‌واره ناله‌باره‌كان بێت، ئه‌ویش ته‌نیا له به‌ر وه‌ی كه ئه‌م پێوانانه په‌سه‌ند كراون؟ ئه‌ی گۆرانكاری و شتی نوێ له كوێی كۆمه‌گای ئێمه دا و له كام سه‌رده‌م ده‌رفه‌تی خۆ نواندنی پێ ده‌درێت؟ |