October 15, 2002
" یانی چی ، ئه‌ی هه‌ر خۆت نه‌بوویت داوای یه‌كسانیت ده‌كرد؟ “ چاوه‌كانم گه‌لێك ڕوون بوونه‌وه . ڕاست ئه‌و ده‌مه‌ی ئاهێكی خۆشت له دڵ ده‌گه‌رێ و ده‌ڵێی هێنده‌ی نه‌ماوه گه‌نجه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ ، ڕێگه‌ی خۆیان له باب و باپیران جیا كه‌نه‌وه و به چاوی خۆیان ببینن و به مێشكی خۆیان بیر بكه‌نه‌وه ، له پڕ‌دیسان ڕوو ده‌دات ! تا دۆینێ و پێرێ ، باب و مامه‌كان سڵامه‌ت، ئه‌و ئه‌ركه‌یان خستبوو سه‌ر شان و ملی خۆیان و چه‌پ و ڕاست ، لێره و له‌وێ ، "پیاوه‌تیان" ده‌كرد . ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌كانیش لێمان وه‌خۆ كه‌وتوون و له سه‌ر ساكارترین و ئاسایترین یاساكانی هه‌ڵسووكه‌وت داوای ژنی كورد ده‌خه‌نه به‌ر ڕه‌خنه و ته‌وس و ته‌شه‌ران !! ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێت ژنی كورد هاوار ده‌كات : به‌سه مه‌مكووژن ! قه‌تم نه‌بیستووه داوای كرد بێت كه‌س ده‌رگای بۆ بكاته‌وه و " قه‌مسه‌له‌ی" بۆ ڕا گرت ! ئێستا هیچ نه‌بووه كووڕه‌كان " ناوكییان" كه‌وتووه و خه‌مێكی خه‌یاڵاوی دایگرتوون !! ئه‌وه‌نده‌ش ده‌زانم كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و ڕێز گرتن و " گێنتڵمن" بوون دژایه‌تی نییه له‌گه‌ڵ مافی یه‌ک سانی ژن و پیاو !! " كه باس له مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن، پێیان وایه دارێك له‌سه‌ر سه‌گه و یه‌كێكیش له‌سه‌ر ئافره‌تی كورده. "جگه له‌وه‌ی زۆر ئاسایی سه‌گ و ژن وه‌ك یه‌ك چاو لێ ده‌كردرێت ، به ده‌ڕ برینی " پێیان وایه" وا ده‌گه‌یه‌ندرێت وا ژن " لێی حاڵی نییه و به هه‌ڵه چووه " و ته‌نیا " پێی وایه " زووڵمی لێ ده‌كردرێت . خۆ ده‌نا به دا‌رێكی خێڕی له سه‌ری بده‌ن یا نه‌ده‌ن ئه‌و هه‌موو هه‌را و هوریایه‌ی ناوه ! زۆر زۆره‌كه‌ی ده‌كووژڕێت . خۆ له‌وه‌ی زیاتر نییه !! به‌ڵام من ئێستا لێره، ته‌نیا بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی یه‌ک شتی ساكار ئاوا ده‌ڵێم : خۆم ده‌رگای ده‌كه‌مه‌وه . قه‌مسه‌له‌شم بۆ ڕامه‌گرن. كه هاتم یان ڕۆیشتم له به‌ر پێشم هه‌ڵمه‌ستن . به‌ڵام ده‌خیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــلتان بم لێم گه‌رێن بژیم . مــــــــــــــــــــه‌مكـــــــــــــــــــــــــــــووژن !! |