October 30, 2002
هه‌ر چی به زۆری و نابه دڵی بێت ناخۆشه ! هه‌ر چی ناچارت بكات سه‌ر بۆ زۆرییه‌كان و نابه دڵییه‌كان دانوێنی ناخۆشه ! هه‌رچی ببت به كه‌ڵه‌بچه به ده‌وری ده‌ست و پێتا، هه‌ر چی بێت به داوێ له هه‌نگاوه‌كانت هاڵێ، هه‌ر چی ببێت به په‌رده پێش ڕوانینت پێ بگرێ، ناخۆشه ! كه‌سی وا هه‌ن هه‌ول ده‌ده‌ن به زۆره‌ملی هه‌ندێ شتت به سه‌ردا داسه‌پێنن ... هه‌ندێ شتت پێ بسه‌ڵمێنن. هه‌ندێ شتیش هه‌ن نازانی چون، یان بۆ یان كه‌ی پێت ده‌سه‌لمێندرێت ، تا وه‌خۆ بێیته‌وه له چنگیان ڕزگار بیت، خۆت ڕزگار بكه‌یت، ده‌بینی كار له كار ترازاوه .... جار نا ماندوویی دڵ و بیر، بێزاریت به سه‌را داده‌سه‌پێنێ. ته‌نیایی ، بیرێكت له لا زیندوو ده‌كاته‌وه. وه‌ك بیری مردن ... بیری خۆ كوشتن. ڕۆیشتن و نه‌گه‌رانه‌وه . پشت تێكردن له هه‌ر چی هه‌یه و ده‌بێت . له هه‌ر كه‌س هه‌یه و ده‌بێت . ده‌ست هه‌ڵگرتن له ژیان، هه‌ڵاتن له ژان ... ئه‌وه‌نده ماندووی ته‌نانه‌ت بۆت گرینگ نییه ئه‌گه مردن به‌ڕاستی كۆتایی به ژانه‌كان دێنێت یا سه‌ره‌تایه‌كی دووباره‌یه بۆ ده‌ستپێكردنێكی تازه ... بۆ جوره ژانێكی تر .... له‌وه‌تی هاتوومه‌ته ناو دنیای وێبڵاگه‌وه ، هه‌واڵی دوو مه‌رگم بیستووه. دوو د‌لی گه‌نج ... یه‌كیان مه‌رگ وه‌ك ڕه‌شه بایه‌كی له ناكاو هات و به بێ ڕه‌حمی نه‌مامی ژیانی شكانده‌وه، یه‌كیان خۆی په‌نجه‌ره‌كانی به‌رووی ڕه‌شه‌بای مه‌رگ كرده‌وه و ڕێی كۆچی گرته به‌ر ..... دوای مردنیان، ئه‌و دوو كه‌سه ناویان ده‌ر كرد. بینه‌ر و خوێنه‌ری نوسراوه‌كانیان گه‌یشته 1000 و بگره زۆرتریش . هه‌موو گریان، له سینگیان دا، ڕۆ ڕۆیان كرد ، تازیه‌یان گرت ... خه‌تی ڕه‌شیان كێشا به سه‌ر لاپه‌ره‌كه‌یان ... له پڕ هه‌موو وه ئاخوداخ كه‌وتن بۆ وڵام نه‌دانه‌وه‌كانیان به e-mail ، بۆ كه‌متر خه‌مییه‌كانییان ... ئێستا بیر له مردن ناكه‌مه‌وه .. بیر له زیندۆكان ده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ند گێژن ، چه‌ند كوێرن، كه‌ڕن .... ئێمه‌ی مرۆڤ تا هه‌ین قه‌دری یه‌ك نازانین ، یه‌كترین ئازار ده‌ده‌ین، هه‌ستی یه‌ك بریندار ده‌كه‌ین . یه‌ك ده‌گرێنین، درۆ به یه‌ك ده‌ڵێین، له كاتی ته‌نیایی و دڵته‌نگی پشتی یه‌ك به‌ر ده‌ده‌ین .... كه مه‌رگ هات ... كه ڕه‌شه بایه‌كی له‌ناكاو نه‌مامی ژینی شكاند ... تازه وه‌بیرمان دێته‌وه هــــــــــــــــــاوار، ده‌مانتوانی زۆرترمان ئاگا له یه‌كتر بێت ... زۆرتر له فریای دڵی یه‌ك بین ... مێهره‌بانتر بین ... له‌گه‌ڵ خۆمان، ئه‌وانی خۆشمان ده‌وێن، خۆشیان ده‌وێین ، ئه‌وانی پێویستییان پێمانه ... بۆ ڕاوه‌ده‌ستین تا دره‌نگ بێت ... بۆ چاوه‌ڕێ ده‌بین له كیسیان بده‌ین و دوای سینگیان بۆ بكووتین !! بۆ تا هه‌ین یه‌ك نابینین، هه‌ست به یه‌ك ناكه‌ین ، دوایش ... ده‌ڵێ ئه‌گه زانیبام ده‌روات ... ئه‌گه‌ر زانیبام خه‌یاڵی ڕۆیشتنێكی بێ گه‌رانه‌وه‌ی له سه‌ر دا، پێم ده‌گووت كه چه‌نده‌م خۆشده‌ویست ، چه‌ند بووم ئازیز بوو ... ئه‌ی تێناگه‌م ، هه‌ر ده‌بێ له مردنی یه‌كێ دڵنیا بین جا پێی بڵێین خۆشمان ده‌وێت؟ هه‌ر ده‌بێت مردن وه‌بیرمان بخاته‌وه هه‌لی پێكه‌وه بوون كورته با هه‌ر وا به فیرۆی نه‌ده‌ین ...؟ |