October 31, 2002
كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردی دڵم پڕ بوو. گرێی گریانێك ڕێی قسه‌ی پێ گرتم و ده‌نگم له‌رزی ... كه ماڵئاوایمان كرد، هه‌ستێكی زۆر نامۆ ئازاری دام. ماوه‌یه‌كه دڵم زۆر ناسك بۆته‌وه !! تاقه‌تی هیچی نییه، دڵم لێم به به‌هانه‌یه ، گڕوو ده‌گرێ ... وه‌ك منداڵێكی لاساره و من ناتوانم ئارامی كه‌مه‌وه... ڕۆژه‌كان ده‌ڵێی سێبه‌ری شوومیان كه‌وتۆته سه‌ر. ماندوویی له ته‌نیشتمه، شان به شانم دێت و ده‌ڕوات. خۆ گێژ كردنیش فایده‌ی نییه، چاو قووچاندن، ڕوو وه‌رگه‌ران، بیر له شتی تر، له هه‌زاران شتی تر كردنه‌وه هیچیان... هیچ شتێك سوودی نییه .... گرێیه‌كی قورسه و ڕێ به هه‌ناسه‌م ده‌گرێت . به پشت ده‌ستم هه‌ر ته‌ڕایی سه‌ر گۆنام ده‌سرمه‌وه، هه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دواتر، هه‌ر خۆ به داوێنی ئه‌مرۆ هه‌ڵداوه‌سم ، هه‌ر ساته‌كان ده‌ڕازێنمه‌وه ، به‌یانی پڕ ده‌كه‌م له خه‌یاڵ، به‌ڵێنی و سۆز .... دیسانیش هه‌ر ده‌بێ به پشت ده‌ستم ته‌رایی گۆنام وشك كه‌مه‌وه ... هه‌ر ده‌بێ ..... ئه‌و ڕۆژانه سێبه‌ری شوومیان له سه‌ره ، ده‌ڵێی هاتوون بمێننه‌وه، ده‌ڵێی هاتوون بتتوێننه‌وه ... لاسارن... لاسارن وه‌ك دڵی من ... گڕووم پێ ده‌گرن .... |