November 1, 2002
ئه‌گه‌ر به‌یانی نا به‌یانی، به ده‌نگی زه‌نگی ته‌له‌فوون وه‌خه‌به‌ر بێیت ، به كۆره كۆر برۆی و وڵام بده‌یه‌وه، كه‌س نه‌بێت ... هه‌ر ئه‌و دیو ئه‌و دیو بكه‌ی هه‌ول بده‌ی خه‌وت لێبكه‌وێته‌وه، فایده‌ی نه‌بێت ، به نابه‌دڵی هه‌ستیی و به چاوی پڕ‌له خه‌و چایی به‌یانی ساز كه‌ی، ئه‌وه‌نده خه‌واڵوو بیت له‌بیرت نه‌بێ چایی تێكه‌ی و هه‌ر ئاوی ڕووتی وه‌سه‌ر نێی . كاتت نه‌بێ نان بخۆی ، ناچار بی به‌هه‌ڵاتن بچی بۆ مێترۆ ، هه‌ر كه گه‌یشتی به‌ر ده‌رگاكه‌ی به‌جێت بێڵێت و بڕوات ، ببینی كه قه‌تاری دوای 20 ده‌قیقه‌ی پێده‌چێ تا بێت ، هه‌ر بۆیه‌ش دره‌نگ بگه‌ی به سه‌ر قه‌راره‌كه‌ت ، تۆش بایت قژی سه‌رت دانه دانه هه‌ڵنه‌ده‌قه‌ند ؟؟؟ ڕۆژی من دۆینێ ئاوا ده‌ستی پێكرد. 20 ده‌قیقه دره‌نگ گه‌یشتمه سه‌ر قه‌راره‌كه‌م ، 15-10 ده‌قیقه گه‌ڕام تا شوێنه‌كه‌م دیته‌وه، ده‌ستم سڕ ببوو، لوتم سوور هه‌ڵگه‌رابوو ، له‌وانه‌ش ناخۆشتر برسیم بوو، زگم وه‌قۆڕه قۆر كه‌وتبوو. كاره‌كه‌م زوو ته‌واو بوو، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵات هه‌لات و سترێسه بۆ كاری 5 ده‌قیقه !! له گه‌ڕانه‌وه‌ی مێترۆ ئیشی نه‌ده‌كرد ، منی برسی بریارم دا برۆم له جێیه‌کی نزیك دانیشم پاروویه‌ك نان بخۆم، ئه‌وه‌ش نه‌گوونجا، پاره‌م پێنه‌بوو، كارتیشی وه‌رنه‌ده‌گرت. گه‌ڕامه‌وه ،مێترۆ له گیانه‌ڵڵا دابوو، .... دوای چاوه‌ڕوانێكی زۆر به له‌نجه‌و لار هات ... سوار بووم، ڕۆژنامه‌ی مێترۆم هه‌ڵگرت بیخوێنمه‌وه، ئه‌وه‌نده‌م برسی بوو تاقه‌تیم نه‌ما، له به‌ختی من پیرێژنێكی كه‌مێك سه‌ر شێت هات له ته‌نیشتم دانیشت، لاره‌و لار چاوێكی لێكردم و پرسی ؛ خه‌ڵكی كوێی؟ -- جێیه‌كی دوور ... -- بۆلێره‌ی ؟ -- به ئیشتیا ... -- كه‌ی ده‌ڕۆیه‌وه ؟ -- پێم وانییه بڕۆمه‌وه ... ئێره خۆشه ... -- به‌ڵام من پێم خۆش نییه لێره بیت ... -- ده‌ی تۆ برۆ بۆ جێیه‌كی تر ... من هه‌ر لێره ده‌مێنمه‌وه -- تۆ سه‌گت پێ پیسه .... به‌راز ناخۆی ... -- ئێستا ئه‌وه‌نده‌م برسییه تۆشم ده‌نێ ده‌تخۆم .... -- .......... بیره‌ێه‌ك ده‌ردێنێت، ده‌ڵێ به سڵامه‌تی هه‌موو كه‌لله ڕه‌شێكی ئه‌و وڵاته وا پاره‌ی ئێمه به مفتێ ده‌خوا .... -- به سڵامه‌تی تۆش .... خۆش نییه ، هه‌م برسیمه ، هه‌م خه‌وم دێت ، هه‌م تووره‌م. له‌و ژنه سه‌ر شێته، له‌وه‌ی به‌یانی نا به‌یانی زه‌نگی لێدا و قسه‌ی نه‌كرد ... له به‌رێوبه‌رانی مێترۆ ... قه‌راره ســـــانا ببینم ... ده‌گه‌مه لای ... باوه‌شێكی ئه‌و گوڵه هه‌زار شتی له‌وه‌ش ناخۆشتر له بیر من ده‌باته‌وه. دێته باوه‌شم، ده‌ستێك به قژم دادێنێت، ده‌ڵێ بیكه‌وه، پێم جوان نییه قژت كۆ كه‌یه‌وه ... گۆرانیم بۆ ده‌ڵێت ، دانسی تازه‌ی ده‌بێ ببینم. له پڕ هه‌ڵدێته ژووری خۆی ... شتێكی شین دێنێت و ده‌مداته ده‌ست .... دیاریم ده‌داتێ ! دیارێكه‌می له كاغه‌زێكی شین‌دا پێچاوه‌ته‌وه، ده‌ێكه‌مه‌وه، خۆشی حه‌زی له ڕه‌نگی شینه . چاوه‌كانی وه‌ك ئه‌ستێره جریوه جریویانه. ده‌ڵێ : به پووڵی خۆم بۆم كریوی ... حه‌ز ده‌كه‌م بقیژێنم .... ده‌قیژێنم !! ده‌قیژێنم، ده‌زانێ خۆشحاڵم، پێده‌که‌نێت. من له باوه‌شی ده‌كه‌م . دڵی من پڕ ده‌بێت له هه‌ستی گه‌رمی به‌خته‌وه‌ری . دیاری وه‌رگرتن خۆشترین شته ... ئه‌ویش دیاری سانا ، له ده‌ست ئه‌زیزێكی وا، كه هه‌ر ته‌نیا بوونی مانایه‌كی تایبه‌تی داوه به رۆژه‌كانی من... جا ئێستاكه خۆشیده‌وێم خۆم به به‌خته‌وه‌رتر ده‌زانم . ....... بریا هه‌موو كه‌س لانی كه‌م یه‌كجار، هه‌ستی به خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری كردبا .... |