November 7, 2002
چه‌ند ڕۆژێكه خۆم له یاد بردۆته‌وه ، ته‌نانه‌ت له بیرم نه‌ماوه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی خۆم ، وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه كه هه‌م... جار نا تووشی هه‌ستێكی ئاوا ده‌بم . تاڵه، زۆر تــــــــــــــاڵ !! ده‌ڵێن، ڕووداوێكی دڵته‌زێن ده‌توانێت به‌دیهێنه‌ری ئه‌م هه‌سته تاڵه بێت ... به‌ڵام ئێستا ، ده‌ڵێی ، من ئیتر ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌م له بیر نه‌ماوه و ته‌نیا ئه‌م هه‌سته تاڵه‌م بۆ ماوه‌ته‌وه ! هه‌ستی تاڵی له بیر چوونه‌وه ، له بیر كردن !! كه ئه‌و هه‌سته‌ش سێبه‌ری خۆی به سه‌رتا كێشا و توند له باوه‌شی گرتی، وا كه ئیتر هه‌ناسه‌شت بۆنی تاڵی لێ بێت، تێپه‌ر بوونی زه‌مه‌ن، شتێكی بێ مانایه! ... نه ڕابردوو مانایه‌كی هه‌یه ، نه داهاتوو !! كاتی وا تۆش له‌گه‌ڵ چركه‌كان تێده‌په‌ری، تۆش له وه‌ستان، بیر كردنه‌وه، وه‌بیر هێنانه‌وه ده‌وه‌ستی ! له‌گه‌ڵ ڕووباری كات ده‌چی پێش ، ده‌ژیت ، بێ وه‌ی هیچ شتێك مانایه‌كی هه‌بێت ... ته‌نانه‌ت بوون .... جار نا هه‌وڵ ده‌ده‌م له زه‌مه‌ن حاڵی بم ... لێی ورد ده‌بمه‌وه !! به‌ڵام چركه‌كان وه‌ك سێبه‌ر ده‌خووشێن ... بێ هیچ جێ پێیه‌ك، بێ هیچ نیشانه‌یه‌ك له بوونیان ، له نه‌بوونیدا ون ده‌بن !! چ چاره نووسێكی تاڵ، بێ واته ژیان و له نه‌بوونیدا مردن ... زه‌مه‌ن هه‌ر وا تێده‌په‌رێت، چركه‌كان ده‌كه‌ونه كۆشی ڕابردوویه‌ك كه هیچ مانایه‌كی نییه ... داهاتوو خۆی به داوێنی بێ ڕه‌نگی ئه‌و چركانه‌وه هه‌ڵواسیوه .... زه‌مه‌ن تێده‌په‌رێت ، منیش پێ ڕاناگه‌م له ما‌نایان تێبگه‌م ......... |