November 13, 2002
هــــــــــــهم تۆم خۆش ده‌وێ هــــــــــهم ئه‌ویش كه من ته‌نیا جارێك بژیم : هه‌م تۆم خۆش ده‌وێ هه‌م ( ئه‌و)یش. كه من ته‌نیا جارێك بژیم: نه تیشكی ڕۆژ دهتۆڕێنم نه تریفه‌ی مانگه شه‌ویش. ئه‌گه‌ر دوو جار ژیابام: خۆشه‌ویستم هه‌ر تۆ ده‌بووی له مه‌یانا. له‌وه‌ی ترا ، ئه‌وم ده‌كرد به تاقانه ! به‌ڵام چبكه‌م ! كه من ته‌نیا جارێك بژیم ، چاره‌م نییه : هــــــــــهم تۆم خۆش ده‌وێ، هــــــــــهم (ئه‌و)یش هه‌م تیشكی ڕۆژ ده‌په‌رستم ، هه‌م تریفه‌ی مانگه شه‌ویش !! په‌شێو |